شارەزایەكی سەربازی ڕوسی: توركیا مەرجەكانی بەدەستهێنانی تەماحی عوسمانیەكانی ئەردۆگانی تێدانیە

626
0
هاوبەشی :

 

 مەرجەکانی بەدی ناهێنێت

لە وتارێکدا پسپۆڕێکی زانستی سەربازی و جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای زانستەکانی ڕوسیا بۆ کاروباری سیاسی میدیا (کۆنستانتین سیڤکۆف) تیشکی خستە سەر نەبوونی مەرجەکانی تورکیا بۆ بەدیهێنانی تەماحە عوسمانیەکانی ئەردۆغان

ناوبراو لە وتارەکەیدا ڕوونی کردەوە کە تورکیا شەرم ناكات لە داگیرکردن و هاتنە ناوەوەی ناوچەکانی ژێر كاریگەری  و بەرژەوەندییە تەقلیدییەکانی ڕوسیا و چین، گۆێ نەدان بە زلهێزەکانی ئەوروپا و دوورخستنەوەیان و چوونە ناو ململانێ لەگەڵ هاوپەیمانە سەرەکیەکانی ناتۆ و بەتایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەوەی ڕوونو ئاشكرایە سەركەوتنی ئەم جۆرە سیاسەتانە پێویستی بە چەندین هۆكار و هەلومەرجی گونجاو هەیە لە ناو دەوڵەتدا،  لەڕاستیدا سەركردەكانی توركیا لە ئێستادا ئەو هەلومەرجانەو ئەگەرانەیان بە هەند وەرنەگرتوە . 

لە درێژەی وتارەکەیدا سیڤکۆف وتی:

لە پێش هەمووشتێككدا فراوانخوازی سەرکەوتوو پێویستی بە هەلومەرجی گونجاو هەیە لە ناو دەوڵەتدا، بارودۆخێکی گونجاو و هاوپەیمانە باوەڕپێکراوەکانە لە مەیدانی نێودەوڵەتیدا و پێویستە ئەم مەرجە بنەڕەتیانە بەسەر تەواوی ناوچەی هەژموونی یان لانی کەمیاندا جێبەجێ بکرێت، پێویستە سەرەتا هەل و مەرجەكانی ڕۆحی و زانیاریەكانی بەدەستهێنانی سەركەوتنی فراوانخوازی توركی بوونی هەبێت

لە تورکیا بیرۆکەی عوسمانییەکی نوێ پشتیوانی لێناكرێت لە لایەن تەواوی کۆمەڵگە و دواتریش ناتوانێت ببێتە بنەمایەکی ڕۆحی بۆ یەکخستنی نەتەوەیی تورک، بەبێ ئەوە ئەستەمە فراوانخوازی درێژخایەنی بەدەست بهێنرێت و ئەمە سەرباری ئایدیۆلۆژیاش دەبێت باڵادەستیی زانستی و تەکنیکی بەدەستهاتبێت و بەتایبەتی سەربازی یان لانی کەم سەربەخۆیی تەواوی لەم بوارەدا هەبێت، لەکاتێکدا تورکیای مۆدێرن بەتەواوی پشت بە پێگە پێشەنگەکانی جیهان دەبەستێت، ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەوان ناتوانن سیاسەتێک پەیڕەو بکەن کە ناکۆک بێت لەگەڵ بنەماكانی فراوانخوازیدا ئەم جگە لەوەی مەترسی لە نەبوونی  پشتیوانی زانستی و تەکنەلۆجیای پێویست.

ئەو پسپۆڕە ئەوەشی وت:

لە بواری ئابووریدا، یان لە بواری بەرهەمهێنانی مادیدا، تورکیاش ئەو پێکهاتە و بنەما بنەڕەتیانەی نییە بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی فراوانخوازی دەرەکی سەربەخۆ.

سیفکۆف ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هۆكارێكی دیکە هەیە کە فراوانخوازی تورکیا زۆر مەترسیدار دەکات،مەترسیەكی ترسناكە وەك دەوڵەتێك لەنێو سنورەكانی ئێستای تورکیا، ئەویش کێشەی کوردە كە تائێستا چارەسەر نەکراوە و ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی نائارامییەکی کۆمەڵایەتی مەترسیدار تا ئەوەی دەگاتە شەڕی ناوخۆ و وەدواتریش لاوازی توركیا بەدوا دێت،

پرۆفیسۆرە سەربازییەكە ئەوەی دووپاتكردەوە کەهەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی بیرۆکەی عوسمانییە نوێیەکان و بونیاتنانی  (تورانی مەزن) تووشی مەترسییەکی جدی دەبێت لەگەڵ چوونەدەرەوەی تورکیا لە گۆڕەپانی مێژووییدا،  ئەمەش بۆ ڕوسیا پێشهاتێك و گۆڕانكاریەكی كارەساتبارە بە ڕوودانی بارۆدۆخێكی نەخوازراو كە ئاکامە کارەساتبارەکانی بۆ هەموو ناوچەکەیە.

 

هاوبەشی :