بەرهەم صالح: لەگەڵ بەشار ئەسەد سەبارەت بەپڕۆسەی سیاسی لەم دوایانەداکۆبومەوە

388
0
هاوبەشی :

 

سەرچاوەی هەواڵە ڕۆژنامەوانییەکان ڕایانگەیاند، کە (بەرهەمی ساڵح)، سەرۆک کۆماری عێراق پێی وایە گەڕانەوەی عێراق بۆ ڕۆڵی پێشووی خۆی لەڕێگەی دەوڵەتێکەوە دەبێت كە سەروەری و باڵادەستی تەواوەوە هەبێت،  دەبێتە بنەمای ئارامی و ئاسایش و سەقامگیریی تەوای وڵاتانی ناوچەكە. ساڵح وائەزانێت کاتی ئەوە هاتوە کە قۆناغی پێشوو تێپەڕكەین و کار بکەین بۆ پتەوکردنی سەقامگیریی هەرێم بە جەختكردنەوە و سوربوون لە سەر ئەو چەندین هاوبەشییە زۆرانەی کە ناوچەکە یەكدەخاتەوە و ئەو ڕووبەڕووە  هاوبەشانەی کە پێکەوە ڕووبەڕووی بووینەتەوە.

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە قەیرانەکان و شەڕ و ململانێکانی بەردەوامەكان لە تەواوی ناوچەكە بەهۆی نکۆڵیکردنە لەڕۆڵی سروشتی عێراق. لە درێژەی قسەكانی ووتی: عێراق خوازیاری دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام و ئاسیش و سەقامگیریە لە دوای 70 ساڵ شەڕ و ململانێ و تیرۆرە.

هەروەها عێراق هەوڵ ئەدات ببێتە خاڵی هاوبەشی تەواوی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە وەک هەزاران ساڵی پێشووو، وە هەروەها تەواوی ناوچەكە پێویستی بە سیستەمێکی كاری نوێیە لەسەر بنەمای ئاسایشی هاوبەش.

بەرهەمی ساڵح  لە پێش بەڕێوەچوونی کۆنگرەی دراوسێکانی عێراق لەبەغدا بۆ پەیامنێران قسەیکرد، ئاماژەی بەدۆخی سوریا کرد و وتی: بەدەستهێنانی سەقامگیری لەعیراق بەبێ سەقامگیری سوریا زۆر زەحمەتە، درێژەی بە قسەكانیدا و وتی “لەم دواییانەدا لەگەڵ (بەشار ئەسەد) كۆبووینەوە و سەبارەت بە پرۆسەی سیاسی کۆبوونەوەیەکی زۆر دوورودرێژمان کرد، گەیشتووینەتە ڕێکەوتنی گشتی لەسەر چارەسەری سیاسی، بێشک بەم زووانە ناوەڕۆکی ئەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ هاوکارەکانم باسع دەکەم. من باوەڕم وایە کە پێشنیاری نوێ و گۆڕانكاری و هەنگاونان لە ئەنجامی ئەم كارانەوە دێت.

هاوبەشی :