ئاینور دۆغان؛ خەڵاتی “وۆمێکس”ی ساڵی ۲۰۲۱ی پێ بەخشرا.

565
0
هاوبەشی :

خانمە گۆرانیبێژ و موزیسیانی کورد ئاینور دۆغان، بە یه‌كێك له‌ باشترین گۆرانی بێژه‌كانی جیهان هه‌ڵبژێردرا.خەڵاتی “وۆمێکس”ی ساڵی ۲۰۲۱ی پێ بەخشرا

ئاینور دۆغانی ژنە گۆرانیبێژێکی بەتوانا و بەناوبانگی کورد، لە ساڵی ١٩٧٥ لە پارێزگای دێرسیمی باکووری کوردستان لەدایکبووە.

لە ساڵی 1992ەوە لە شاری ئەستەمبوڵ نیشتەجێ بووە و لەوێ مۆسیقای خوێندووە. یەکەم ئەلبۆمی لە ساڵی 2002 بڵاوكردۆتەوە. بە هۆی گۆرانیی (کەچا کوردان) زۆر ناسراو ناوبانگی دەركرد. ئەم گۆرانییە لە لایەن دادگایەکی تورکیا بۆ ماوەیەک قەدەغە کرابوو. گۆرانییەکانی بە شێوەزاری کورمانجی و تورکییە؛ بە شێوەزاری کرمانجی ناوەڕاستیش سترانی هەیە.

ئەم ساڵ ساڵی ٢٠٢١ خەڵاتی “وۆمێکس”ی پێبەخشرا.

وۆمێکس (World Music Expo) پێشانگەی میوزیکیی جیهانی، کە پرۆژەیەکی نێودەوڵەتییە بۆ پشتیوانی و گەشەپێدانی موزیکی گەلان، سەنتەرەکەی شاری بەرلینە و هەموو ساڵێک لە دوایین هەفتەی مانگی ئابدا ئەم خەڵاتە دەبەخشێتە باشترین موزیسیان و گۆرانیبێژ. ئەمساڵ ئەم خەڵاتە بەخشرایە خانمە گۆرانیبێژی کورد ئاینور دۆغان.

رێکخەرانی پڕۆژەی وۆمێکس رایانگەیاندووە “ماوەیەکی زۆرە، بەهۆی دڵسۆزی ئاینور دۆغان بۆ پاراستن و نوێکردنەوەی کولتووری کوردی و عەلەوییەکان، لەرێگەی هونەرەوە رووبەڕووی فشاری سیاسی وەستاوەتەوە، بەمەش بە گۆرانیگوتن لە دژی ئەوانە دەوەستێتەوە کە هەوڵدەدەن ئەوان بێدەنگ بکەن و دەبێت بە نموونە”، ئەمانەش هۆکاری گرنگبوون کە خەڵاتبکرێت.

جگە لەم خەڵاتە ئاینور دۆگان براوەی چەند خەڵاتێکی دیکەیە، لە 2017 لەلایەن کۆلێژی بێرکلی خەڵاتکرا کە بە یەکێک لە گەورەترین کۆلێژەکانی میوزیکی هاوچەرخ لە جیهاندا دەناسرێت.

ئەلبۆمەکانی:
کەچا کوردان (2004)
نووپەل (2005)
ڕەوەند (2010)
هاوکاری لەگەڵ هونەرمەندانی تر:
سایر (2002)
باهار، لەگەڵ Kardeş Türküler (2005)
مراز، لەگەڵ Mikail Aslan (2005)
Güldünya Şarkıları (2008)

هاوبەشی :