وابڕیارە ڕۆژی شەممە لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە بەغداد بەڕێوەبچێت

410
0
هاوبەشی :

ڕۆژی شەممە، ڕێكەوتی ٢٨ ئابی ٢٠٢١ لەشاری بەغداد پایتەختی عێراق كۆبونەوەی لوتكەی وڵاتانی دراوسێی عێراق بەڕێوە دەچێت.

بۆ ئەو مەبەستە  وڵاتی عێراق بانگێشتنامەی ناردوە بۆ هەریەكە لە وڵاتانی دراوسێی عێراق بۆ ئامادا بوون لەو كۆبوونەوەیە كەوا بڕیارە سبەینێ ڕۆژی شەممە لە پایتەختی عێراق بەڕێوە بچێت، وڵاتانی دراوسێی عێراق كە عێراق بانگهێشتنامەی بۆناردون بریتین لە دەوڵەتانی (تورکیا، ئێران، کوێت، سعودیە و ئوردن).

جگە لە وڵاتانی دراوسێ پێدەچێت کۆبوونەوەکە فراونتر بێت چەند وڵاتێكی تر كە دراوسێی عێراق نین بەشداری لەو كۆبوونەوەیە بكەن وەكوو (فەڕەنسا و میسر)، دەوڵەتی عێراق  بانگهێشتانەمە بۆ هەریەک لەو دوو وڵاتەش ناردوە.

بەپێی ئەو شرۆڤەیانەی كەسانی سیاسی دەیكەن و ئەو هەواڵانەی لە میدیاكانەوە بڵاو بۆتەوە ، پێشبینی دەكرێت دەوڵەتی فەڕەنسا جەخت بكاتەوە لە ڕێگری كردنی سنوربەزاندنەكان و داگیركاریەكانی توركیا بۆ سەر باشوری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان بەتایبەتی ئەو هێرشانەی كە بەفڕۆكە دەیكاتە سەر باشور و ڕۆژئاوای كوردستان

هاوبەشی :