مایکڵ ڕوبین: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا كەموكورتیەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرا دەکەن

808
0
هاوبەشی :

لە واڵای پەیەدەوە وەرگیراوەو كراوە بە كوردی

( مایکڵ ڕوبین ) توێژەری ئەمریکی و بەرپرسی پێشووی پێنتاگۆن، هاوكات  لەگەڵ ئەوەی میدیاکانی نێودەوڵەتی سەرنجیان لەسەر بارو دۆخی ئەفغانستانە، لە ڕاپۆرتێكیدا كە لەسەر پێگەی (واشنتۆن ئێگزامنەر) باس لەوە دەكات كە تورکیا زۆر بەچڕی بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرش دەكاتە سەر هەرێمی شەنکال لە باكووری عێراق، ڕاپۆڕتەكەی مایكڵ ڕۆبین ئەوە ئاشكرا كردوە و جەختیشی کردەوە کە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ڕێگرن لە گەڕانەوەی پەنابەرانی ئێزیدی لە دەرەوەی شەنگال بۆ ناو هەرێمی شەنگال،  ئەمەش یارمەتی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەدات و هەل و دەرفەتی فراوان دەدات بەو ڕێكخراوە تیرۆرستیە بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی، چونکە هێزەکانی کورد و ئێزدی لە شەنکال کە لەلایەن تورکیاوە دەکرێنە ئامانج كە بە كاریگەرترین هێزن لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش و لەناوبردنیان.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە کە تورکیا بە شێوەیەکی زۆر پشت بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەبەستێت بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی ناتوانێت لە ڕووی دبلۆماسییەوە بەدەست بهێنێت، هەروەها توركیا لە ساڵی ڕابوردودا بنكەیەكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دروست كرد لە فڕۆكە خانەیەكی كۆن لە باكووری قوبرس كە نزیكەی نیو سەدەیە توركیا باكووری قوبروسی بە شێوەیەكی نایاسایی  داگیری كردوە، ئەم بنكەیە و ئەو توانایانەی كە لەم بنەكەیەوە بەهۆی مانگی دەستكردی نوێی توركی كەوا بڕیارە كۆمپانیای ئیلۆن ماسك بێنێرت بۆ بۆشایی ئاسمان، مەودای ئۆپەراسیۆنەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەرفراوان دەكات،  ئەمەش هەڕەشەی تورکیا بۆ سەر هاوپەیمان و هاوبەشانی  ناتۆ وەک یۆنان زیاد دەبێت و هەماهەنگی لەگەڵ گروپە تیرۆریستییە دیاریکراوەکانی وەک حەماس زۆرتر دەبێت ، ئەمەش دەبێت ببێت بە زەنگێكی وریاكەرەو بە ئاگاهێنەر بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكەی (بایدن).

لە ڕاستیدا ئەو كار و کردەوانەی ئەردۆغان دەیكات لە بۆ بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە بەرفراوانی هاوشێوەی فراوانبوونی چەکی ناوەکی پاکستانە و ڕەنگە ئەردۆغان و بەكرێگیراوەكانی بیانەوێت تاوانی پاکتاوکردنی ڕەگەزی بەرامبەر ئێزدییەکان و ئەرمەنیەکان ئەنجام بدەن بەبێ ئەوەی گرنگی بەهۆکاری فیکری و دارایی دابێت

بەڕێز مایكڵ لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕونیکردۆتەوە کە (ئەنتۆنی بلینکن) وەزیری دەرەوە هەر وەک سەرۆک (بایدن) پێیباشە تەنیا لێدوانی توند دەربکات، وە دواتر پشت گوێ خستنی هەردوو ڕكابەر و هاوپەیمان هەریەكەیان بەشێوەیەك، ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستەڕوو:

ئەگەر ئەمریکا هێزی خۆی پیشان بدات، ڕەنگە لێدوانەکانی بایدن و بلینکن گرنگ بێت، دیکتاتۆرەکانی وەک (ئەردۆغان) و (ئەبیی) سەرۆكی ئەسیوپیا بە ئاسانی زیانیان گەیاندوە بە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا و بیرۆكەی سیستەمی (لیبڕاڵی) ئازادیخوازی دوای جەنگی دووەمی جیهانی، ئەوەی لەئەفغانستان ڕوودەدات بەئەندازەیەكی زۆر خراپە، بەڵام ناتوانایی بایدن و بلینکن مانای ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو جۆرە تاوان و دڕندەییانە دەتوانن ببنە یاسا ئەمەش بەبێ جیاوازی.

هاوبەشی :