سەرلەبانی ئەمڕۆ دەوروبەری عەلوەی شاری پێنجوێن و چوار گوندی بۆردومان كرا
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، لە نێوان كاتژمێری (٦ بۆ ٧) بەیانی، ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی ٢٤ ئابی ٢٠٢١ فڕۆكە جەنگیەكانی توركیای داگیركەر گوندەكانی (خونیانە، بناویان، گۆڵێو كانى ماران) و دەوروبەری عەلوەی شاری پێنجوێن بۆردومان كردووە.
بەپێی ئەو گرتە فیدێۆیانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبۆتەوە ، فڕۆكە جەنگیەكان شوێنی دانیشتوانی خەڵك و مەدەنیەكانی بە ئامانج گرتوە و زیانی لێكەوتۆتەوە