سیاسەتمەداری کورد دەمیرتاش پەیام بۆ پارتی ئازادیی کۆمەڵایەتی دەنێرێت
لە عەرەبیەوە كراوە بە كوردی
سیاسەتمەداری زیندانیکراوی کورد لە (ئەدرنا)، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، (سەلاحدین دیمەرتاش)، بەبۆنەی بەستنی كۆنگرەی نوێی (پارتی ئازادیی کۆمەڵایەتی نامەیەكی ئاڕاستەیان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە شەڕی دژی فاشیزم لە تورکیا
لە پەیامەکەدا کە پارتی ئازادیی کۆمەڵایەتی لەسەر ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردەوە، هاتووە:”لە قوڵایی دڵمەوە سڵاو لە ئەندامانی ئەنجومەن و نوێنەرە بەڕێزەکان و هەموو بەشداربووان دەکەم بە بۆنەی کۆنگرەی پارتی ئازادیی کۆمەڵایەتیەوە”
دەمیرتاش لە نامەکەیدا دووپاتی كردەوە و وتی:” هیچ گومانێكم نییە کە كۆنگرەكەتان لەم کاتەدا بەشدارییەکی مانادار لە تێکۆشانی دیموکراسیدا دەکات، کە ئێمە بە سەرسەختانە خەبات و تێكۆشان دەکەین بۆ بێكاریگەر كردن و جێگرتنەوەی فاشیزم كە ڕووبەڕووی هەڵوەشان. و ڕووخان بۆتەوە، لەبەرامبەر بەرخۆدان و تێكۆشانی زوڵملێکراوان لە تورکیا، بۆ سەرخستن و مسۆگەر كردنی هێڵی ئازادیدا”
ئەو سیاسەتمەدارە کوردە ئەوەشی وت:”هیوادارم كۆنگرەكەتان سەربکەوێت و ئەم هەلەدەقۆزمەوە بۆ دەربڕینی هەست و سۆزی هاوخەمی خۆم بۆ سەرجەمی کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی لەگەڵ باشترین هیوام بۆ سەرکەوتن”
دیمەرتاش کۆتایی نامەكەی هێنا و وتی:”گەرمترین سڵاوی خۆم لە زیندانی ئەدرنە دەنێرم بۆ هەموو خۆبەخشان و ئەندامانی پارتی ئازادیی کۆمەڵایەتی و بۆ ئێوە هاوڕێیانی بەڕێز و پێشوازی لە كۆنگرەكەتان دەکەم”
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی هەدەپە بوو، لە ساڵی 2016ەوە لە زیندانەکانی تورکیادایە، ئەوەش دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی تورکیا تۆمەتی توندی هەڵبەستراویان بۆ دروست كرد، سەرەڕای چەندجار و دووبارە یەكێتی ئەوروپا داوای لە دەوڵەتی توركیا كرد كە بەڕێز دەمیرتاش ئازاد بكەن، وەبەردەوام یەكێتی ئەوروپا جەختیشی کردۆتەوە کە بەردەوامیدان بە زیندانی سەڵاحەدین دەمیرتاش پێشێلكردنی مافی مرۆڤە، وە ئەمش پێشینەیەكی سیاسی لە پشتە.