هاوڵاتیانی ناوچەی (ماباتا) لە عەفرین لە نێو کێڵگەکانی زەیتووندا تەرمی هاوڵاتیەکیان بە كوژراوی دۆزیەوە
.
هەواڵەكان لە ناو شاری عەفرین ڕایدەگەیەنن، کە هاوڵاتیانی ناوچەی (ماباتا) تەرمی هاوڵاتیەکیان بە كوژراوی دۆزیوەتەوە لەنێو کێڵگەکانی زەیتووندا، ئەوەش دوای ئەوە هاتوە كە كەسە كوژراوەكە ناكۆكی هەبووە لەگەڵ گروپە چەتەكانی سەر بە توركیاو ڕازی نەبووە ماڵ و موڵکی خۆی ڕادەستی تاقمە چەتەكان بكات.
بە گوێرەی هەواڵی پێگەی هاوار نیوز، ڕایدەگەیەنێ:”تەرمی ڕەزوان عەبدولڕەحیم لە لایەن دانیشتوانی گوندی گەورە (کەندەت مازن) کە سەر بە شاری عەفرینی داگیرکراوە، لە باخچەیەکی زەیتوون لە ناوچەی (ماباتا) ئێوارەی ڕۆژی یەك شەممە دۆزرایەوە”
سەرچاوەکە ڕایگەیاند کە ئەو زوڵوم لێكراوە بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ یەكێك لە سەركردەكانی گروپی هەمزاتی تیرۆریستی سەر بە توركیا بەناوی (موعتەز) وەداوكردنی كەسی زوڵم لێكراو (ڕەزوان عەبدولڕەحیم) لە (موعتەز) كە بێستانەكەی بۆ بگەڕێنێتەوە کە لە لایەن (موعەتز) داگیركراوە و كردویەتی بە بارەگایەكی سەربازی، ئەمەو چەندجارێك لەوەو پێش (موعتەز) هەڕەشەی لە (ڕەزوان) كردووە.
گروپە تیرۆرێستیە لایەنگرەکانی تورکیا دەست بەسەر ماڵ و موڵکی مەدەنیدا دەگرن بۆ ئەوەی بیكەن بە بارەگای سەربازی شوێنی نیشتەجێبوونی لایەنگرانی خۆیان، ئەمەش بە هەڕەشەکردن لە هاوڵاتیان و داواكردن لە دانیشتوانی ناوچەكە كە پشتیوانی لەسوپای تورک و هەواڵگریەكەی بكەن بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە