بۆ ڕۆژی دووهەم خاوەن نانەوەخانەكان و سەمونخانەكانی هەولێر گردبوونەوە

317
0
هاوبەشی :

چونەسەری نرخی خواردن و پێویستیەكانی ژیان لە بازاڕەكانی كوردستاندا بەردەوامە و كاریگەری كردۆتە سەر باری ژیانی چین و توێژەكانی ناو كۆمەڵگە، وەك لە هەواڵەكانی هەفتەی ڕابردودا ڕامانگەیاند نرخی ئارد لە بازاڕەكانی هەرێمدا گران بووە بەهۆكاری هاوكاری نەكردنی دەسەڵاتدارانی هەرێم ناناوەخانەكانی سلێمانی ناڕەزایەتیان دەربڕی.

هەر ئەمڕۆش لەشاری هەولێر خاوەن نانەوەخانەكان لەبەردەم قایمقامیەتی شاری هەولێر گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی لەسەر چونەسەری نرخی ئارد

ئەمڕۆ ڕۆژی دووهەمە خاوەن نانەواخانەكان وسەمونخانەكان گردبوونەوە دەكەن داوا لە بەپرسیاران و دەسەڵاتداران دەكەن كە بەدەنگیانەوە بێن و هاوكاریان بكەن ئەو گرفتە چارەسەر بكەن.

هاوبەشی :