دوو گەشتیار لە ناوچەی باتیفا بە بۆردومانی فڕۆكەكانی تورك گیانیان لە دەستدا

444
0
هاوبەشی :

 

ئەمڕۆ، یەك شەممە ڕێكەوتی ٢٢ ئاب ٢٠٢١ فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردومانی گوندی بانكێی سەربە شارۆچكەی باتیفای شاری دهۆك ناوچەی بادینان كرد.

لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا كە ئوتومبیلێك كرا بووە ئامانج دوو گەشتیاری عێراقی بەڕەچەڵەك عەرەبی خەڵكی پارێزگای موسڵ كەوتنە بەر ئەم بۆردمانەی دەوڵەتی توركی تاوانبار و گیانیان لەدەستدا، ئەو دووكەسە دوو ڕۆژ پێش ئێستا لەگەڵ خێزانەكانیاندا ڕۆشتوونەتە ناوچەی باتیفا بۆ گەشتكردن، لەناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا لەلایەن فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە كرانە ئامانج.

هێرشی فڕۆكە جەنگیەكانی دەوڵەتی توركی ڕەگەزپەرست بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی بەردەوامە و لە چەند ساڵی ڕابردوودا دەیان هاوڵاتی لە ژن و منداڵ و خەڵكی بێ بێتاوان بەهۆی بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكانەوە گیانیان لەدەستداوە.

هاوبەشی :