ئەمەریكا و ئەڵمانیا، توركیایان خستە بازنەی مەترسیداری پەتای كۆڕۆناوە

410
0
هاوبەشی :

 

بەپێی ئەو هەواڵانەی لەسەر توركیا لە ڕاگەیاندنەكان بڵاودەكرێتەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە بە بەربڵاوی بڵاوبۆتەوە لەهەمان باری ئەمن و ئاسایشی لە توركیادا جێگیر نیە.

هەر بەهۆكاری ئەو بارو دئخەی توركیا وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە یەگرتوەكانی ئەمریکا ڕاگەیاندنێكی بڵاوكردەوە، كەتێدا هاتوە تورکیای ووڵاتێكی مەترسیدارە بۆ گەشت كردن و داوا لە هاوڵاتیانی ئەكات كە گەشت بۆ ئەو ووڵاتە نەكەن ، ئەویش بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناو هەڕەشەی تیرۆر و ناسەقامگیری توركیا.

بە هۆكاری بەربڵاوی ڤایرۆسی كۆڕۆنا حکومەتی ئەڵمانیاش لە هەفتەی ڕابووردودا ڕاگەیاندنێكی بۆ هاوڵاتیانی بڵاوكردەوە و گەشت كردن بۆ وڵاتی توركیا بە مەترسیدار دانا و تورکیای خستە لیستی ئەو وڵاتانەی لەبازنەی مەترسیدان .

هاوبەشی :