دەستوەردانى دەرەکى لەهەرێمى کوردستان سنورەکانى بەزاندوە و هەموو ئەگەرێکیش بۆ سەرهەڵدانى گروپى توندڕەوى تر کراوەیە
حەسەن جودى، نوسەر وچالاکوانی سیاسی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ (ماڵپەڕی چاوگە) دا كردوەو چەند پرسیارێكی گرنگی ئاڕاستەی بەڕێز جودی كردوە ، دەرچە میدیا لەگەڵ ڕێز و سوپاسی بۆ چاوگە و ئەو ئەرك و ماندوبوونەی كێشاویانە بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەم دیمانەیە، لەبەر گرنگی ئەو بابەتە ئێمە بەڕێزەوە دووبارە ئەو بابەتە بڵاو دەكەینەوە
چاوگە : کەوتنى حکومەتى ئەفغانستان و گەڕانەوەى بزوتنەوەى تاڵیبان بەواتاى گۆڕینى ستراتیژى ئەمەریکا دێت لەگەڵ ئەو گروپ و حزبانەى کە لەلیستى تیرۆرى ئەمەریکادان..؟
حه‌سه‌ن جودی: له بنچینه‌دا ستراتیژی ئه‌مریكا نه‌گۆڕدراوه، ستراتیژی ئه‌مریكا (تاڵانكردنی وڵاتان، ئه‌و وڵاتانه بكرێن به بازاڕی چه‌ك، نانه‌وه‌ی شه‌ڕی ئایینی-مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی، به‌دوایشیدا وێرانكردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی داگیریان ده‌كات) ئه‌مه كرۆكی ستراتیژی ئه‌مریكا بووه و ئێستاش هه‌مان ستراتیژی هه‌یه و نه‌یگۆڕیوه، ئه‌وه‌ی گۆڕیویه‌تی ته‌نیا تاكتیكی هه‌ژموونگه‌رایی خۆی له ئه‌فگانستان گۆڕیوه.
چاوگە : واتا شکستى هێناوە و میکانیزمى تر دەخاتەوە گەڕ..؟
حەسەن جودى : ئه‌مەریكا له‌و وڵاتانه‌ی داگیریان ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی به‌كرێگیراو و وابه‌سته به‌خۆی تێدا دروست ده‌كات، هه‌وڵده‌دات له‌ڕێیانه‌وه شه‌ڕی ده‌وڵه‌ته نه‌یاره‌كانی بكات، وه‌ك چۆن ئێستا له ئه‌فغانستان و ئێراق و وڵاتانی تر ده‌یكات. به‌ڵام ئه‌مریكا له‌و شه‌ڕه‌یدا دژ به ده‌وڵه‌ته نه‌یاره‌كانیدا له ئاستی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و ته‌واوی ئاسیاشدا شكستی هێناوه. ئه‌و ئه‌مەریكایه‌ی له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا پێیوابوو تاكه ئیمپراتۆری جیهانه و سیسته‌می سه‌رمایه‌ی تاكجه‌مسه‌ریی بێڕكابه‌ری به‌ڕێوه ده‌بات، ئێستا دووچاری شكستی مه‌زن بۆته‌وه و ته‌نیا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیدا ماوه دروستكردنی دۆخی گێژاوه له‌و وڵاتانه‌ی چیدی ناتوانێت هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ردا زاڵ بكات.
چاوگە : ئەمەریکا نایەوێت سیستمێکى دیموکراتیک لەڕۆژهەڵاتى ناویدا بەرپا ببێت..؟
حەسەن جودى : ئه‌وه‌ی تا ئێستا پێیوابووه كه ئه‌مەریكا ده‌یه‌وێت سیستمێكی دیموكراتی له‌و وڵاتانه دروست بكات، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه ئاماده‌ی ئه‌و سیسته‌مه نین، ئه‌وا له‌و وه‌همدا ده‌ژین. چونكه تاكه هه‌وڵی ئه‌مەریكا له‌و وڵاتانه و له‌ته‌واوی خۆرهه‌ڵاتی ناویندا ئه‌وه‌یه كه ئه‌و وڵاتانه به‌ره‌و سیستمێكی دیموكراتی راسته‌قینه هه‌نگاو نه‌نێن و نه‌بن به خاوه‌نی ئیراده و ئه‌قڵییه‌تێكی دیموكراتیانه. بۆیه ئه‌مەریكا له‌گه‌ڵ تاڵیبانه‌كان رێككه‌وتووه و ده‌سه‌ڵاتی راده‌ستی ئه‌وان كرد. ئیدی ئه‌مەریكا ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مێكی پاشڤه‌ڕۆی وه‌ك تاڵیبانی به‌لایه‌وه زۆر زۆر باشتره له‌وه‌ی سیسته‌مێكی دیموكراتی راسته‌قینه له ئه‌فگانستان جێی ئه‌و سیستمه به‌كرێگیراوه‌ی كه هه‌ر خۆی دروستی كردبوو، بگرێته‌وه.
چاوگە : هەر حکومەتێکى ناوچەکە بەتایبەت ئەوانەى کێشەى کەمایەتیە نەتەوایەتیەکانى تێدایە و گیرۆدەى دەستى گەندەڵێن و مەیلەو چین و ڕووسیان ئەمەریکا پاڵپشتى گروپى چەکدارى لەدژیان دەکات بۆ ئایندە..؟
حه‌سه‌ن جودی: ئه‌مەریكاو چین و روسیاش دامه‌زرێنه‌ر و پشتیوان و هاوكاری زۆربه‌ی گروپه ئوسوڵییه‌كان و چه‌ته‌كان و تیرۆریسته‌كانن، له‌هه‌مان كاتتدا پشتیوان و هاوكاری ده‌وڵه‌ته دیكتاتۆر و فاشیسته‌كانن له دونیادا. ئه‌مریكا سه‌ره‌تا تاڵیبانی دروست كرد و هاوكاری كرد بۆئه‌وه‌ی دژی سۆڤییه‌ت به‌كاری بێنێت، پاشان بۆ ماوه‌ی بیست ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی دوور خسته‌وه، ئێستاش هه‌ر خۆی و به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵیدا هێنایه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌و یارییه‌ی ئه‌مەریكا له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره گروپانه ده‌یكات، هه‌مووی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانیه‌تی. ئه‌وه‌ی باجی ئه‌و یاریی و پیلانگێڕییانه‌ی نێوان ئه‌مەریكا و ئه‌و گروپانه ده‌دات و ده‌بنه قوربانی ته‌نیا گه‌لی ئه‌فگانستان و گه‌لانی ترن. واتا ئه‌مه وه‌هم و تێگه‌یشتنێكی زۆر هه‌ڵه‌یه كه پێت وابێت بۆیه ئه‌مەریكا ده‌ستبه‌رداری حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌فگانستان بوو چونكه گه‌نده‌ڵ بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مەریكا دژی گه‌نده‌ڵی بێت..! ئه‌مه وانییه، ئه‌مەریكا ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌ی هێنایه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و كه كاری پێیان نه‌ما لایانده‌بات، هه‌روه‌ها كه ده‌بینێت گروپی وه‌ك تاڵیبان زیاتر خزمه‌تی ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌پارێزێت و ده‌بێته كۆسپ له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی ئه‌فغانستان تا سیستمێكی دیموكراتی راسته‌قینه بۆخۆیان دابمه‌زرێنن، هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره گروپانه ده‌توانن زیاتر زه‌بر له پڕۆژه‌ی چینی (پشتێنه و رێگا) و پڕۆژه‌ی (ئۆرسیا)ی رووسیایی بوه‌شێنن و رێگری له هه‌ژموونی ئێرانی له‌ناوچه‌كه‌دا بكات، كاتێك كه گروپی وه‌ك تاڵیبان هه‌موو ئه‌و ئامانجانه‌ی بۆ دێنێته‌دی مسۆگه‌ر تاڵیبان دێنێته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات. ئه‌مه كرۆكی ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌یه كه له ئه‌فغانستان رووده‌دات و ئه‌گه‌ری هه‌یه له وڵاتانی دیكه‌ش رووبداته‌وه.
چاوگە : پەکەکە لەکوێ نەخشەکەدایە..؟ ستراتیژى لەگەڵدا دەگۆڕێت و هاوشێوەى تاڵیبان مامەڵەى لەگەڵدا دەکات…؟
حه‌سه‌ن جودی: تاڵیبان و په‌كه‌كه له‌هیچ شتێك‌دا له‌یه‌ك ناچن و هه‌رگیز ناكرێت به‌یه‌كه‌وه لێیان بڕوانرێت. خودی پرسیاره‌كه‌ت هه‌ڵه‌یه. پرسیاری هه‌ڵه‌ش هه‌موو وه‌ڵامه‌كانیشی هه‌ر هه‌ڵه‌ن. بۆیه سه‌ره‌تا ده‌بێت پرسیاره‌كه‌ت بۆ راستبكه‌مه‌وه. تاڵیبان گروپێكی مه‌زهه‌بی پاشڤه‌ڕۆ و به‌كرێگیراوی توندڕه‌وه و له‌لایه‌ن خودی ئه‌مەریكاوه درووستكراوه.
چاوگە : ئەمەریکا مامەڵەى تر‌ى لەمجۆرەى هەبووە پێشتر بۆیە ئەو پرسیارە لەئێستادا دەکرێت، نەک پەیوەندى بەخودى پەکەکەوە هەبێت.
حەسەن جودى : په‌كه‌كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئازادیخواز و سه‌ربه‌خۆی گه‌لی كوردستانه و خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌ی ئازادیخوازییه و ئه‌لته‌رناتیفی بۆ سیستمی داگیركاریی و مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریی هه‌یه. په‌كه‌كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی گه‌له و له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رگری ره‌وا هیچ كات په‌نای وه‌به‌ر توندوتیژی نه‌بردووه و زیاتر له ده جاریش ئاگربه‌ستی راگه‌یاندووه و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه‌ی پرسی كورد دایه. په‌كه‌كه هێشتا ده‌ستی به تێكۆشانی چه‌كداریی به‌رگری ره‌وا نه‌كردبوو له ساڵی 1984دا، كه ئه‌مەریكا له كۆتایی حه‌فتاكان به دووژمنی خۆی و دووژمنی دۆسته‌كانی له‌قه‌ڵه‌مداوه و له‌ماوه‌ی چل ساڵی رابردووش‌دا، به‌هه‌مان ئه‌قڵییه‌ت دژ به په‌كه‌كه بووه و زیاتر له نیو سه‌ده‌یه هاوكار و دۆستی ستراتیژیی توركیا بووه.
چاوگە : ئەگەرى گۆڕ‌انى نیە بەرامبەرى..؟
حەسەن جودى : ئه‌مەریكا له پیلانگێڕییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا رێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی راده‌ستی توركیا كرده‌وه، له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌كه‌كه‌ی خسته لیستی داواكراوه‌كانه‌وه، تا ئێستاش ئه‌مەریكا هاوپه‌یمانی ستراتیژیی توركیایه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكار و پشتیوانیی له توركیا ده‌كات، ئه‌وه ئه‌مەریكایه هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه‌یه له كوردستان و ناوچه‌كه‌دا بۆ هه‌میشه پرسه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بن، به تایبه‌تی پرسی كورد و فه‌ڵه‌ستین و پرسه‌كانی گه‌لانی تر، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژ به ئاشتی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی گه‌لان بووه، به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر نانه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاژاوه ده‌كات. زۆربه‌ی گرووپه توندره‌وه‌كان ئه‌مەریكا هاوكاریان ده‌كات، مه‌گه‌ر هیلاری كیلنتۆن به راشكاوی نه‌یگووت: “ئیمه داعشمان درووست كرد”؟!. بێگومان ساڵه‌های ساڵیش هاوكار و پشتیوانی رەژێمه تۆتالیتا‌ر و دیكتاتۆره‌كان بووه له ناوچه‌كه‌دا، بۆیه تێگه‌یشتنێكی راست له ستراتیژی ئه‌مەریكا و ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی تر ده‌مانگه‌یه‌نێته شرۆڤه و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌و رووداو و ئاڵوگۆڕانه‌ی له‌ناوچه‌كه رووده‌ده‌ن.
چاوگە : بۆ لەمەودوا پێشبینى سەرهەڵدانى گروپى توندڕەوى چەکدارى دەکرێت لەهەرێمى کوردستان لەئەگەرى کشانەوەى ئەمەریکا لەعێراق و هەرێم..؟
حه‌سه‌ن جودی: باشووری كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كاندا كراوه‌یه، چونكه ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی هه‌موو سنوورێكی تێپه‌ڕاندووه. هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كانه كه ئه‌و جۆره گروپانه درووست ده‌كه‌ن. له باشووری كوردستاندا چه‌ندین گروپی توندڕه‌وی ئاینی هه‌ن، كه له ڕووی ئه‌قڵییه‌ته‌وه هیچ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ تاڵیبان، ئه‌لقاعیده و داعشدا نییه، ره‌نگبێ جیاوازییه‌كه‌یان ته‌نیا ئه‌وه‌بێت كه ئه‌و گروپانه له دۆخی ئێستادا هێزی چه‌كدارییان دروست نه‌كردبێت، ئه‌گه‌رنا له‌ڕووی ئه‌قڵییه‌ته‌وه خاوه‌ن هه‌مان ده‌مارگیریی ئایینی و مه‌زهه‌بیین، دژ به دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد و دژی كولتووری هه‌مه‌ڕه‌نگیی كوردستانن و تا دوا ڕاده توندڕه‌ون له بۆچوونه‌كانیاندا، دژ به ماف و ئازادییه‌كانی ژنانن، ره‌نگبێ ئه‌و جۆره گروپانه ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێت زۆر له تاڵیبان و داعش خراپتر بكه‌ن. ئێستا ئه‌و جۆره گروپانه له په‌نای ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا په‌ره به توندڕه‌وێتی خۆیان ده‌ده‌ن و چه‌ندین كه‌ناڵی راگه‌یاندنی و مزگه‌وتیان بۆ ته‌رخان كراوه و ئاسانكاری زۆریان بۆ ده‌كرێ تا په‌ره به ده‌مارگیریی ئایینی و مه‌زهه‌بیان بده‌ن. ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئێستا و داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و دۆزی ره‌وای نیشتمانه‌كه‌مان و ئازادیی بیر و را.
چاوگە : ڕۆڵى پەکەکە لەدواى غیابى ئەمەریکا چى دەبێت..؟ بەتایبەت بڕیارى کشانەوەى لەعێراقداوە..؟
حه‌سه‌ن جودی: پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانرێت كه په‌كه‌كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی فیكری-كولتووری- كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه. چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه‌ی پرسی كورد و گه‌لانی تر به به‌بنه‌ما وه‌رده‌گرێت، بونیادنانی تاكی ئازاد، ژنی ئازاد و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتی و ئه‌خلاقی ژینگه‌پارێز ئامانجی هه‌ره باڵایه‌تی، بونیادنانی سیستێمکى دیموكراتی كۆنفیدڕاڵ به‌جه‌وهه‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتی دیموكراتییه‌وه به ئه‌لته‌رناتیڤی سیستمی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین ده‌بینێت، بزووتنه‌وه‌یه‌كه له دۆخی به‌رگری ره‌وا دایه و رێبازی ئاشتی به بنه‌ما وه‌رده‌گرێت، ئازادی ژن به بنه‌مای ئازادی كۆمه‌ڵگه ده‌بینێت، به‌یه‌كه‌وه ژیانی ئازاد و دیموكراتیانه‌ی گه‌لان و ته‌بایی نێوان باوه‌ڕیی و ئایین و مه‌زهه‌به‌كان به رێگه‌ی هه‌ره راست بۆ گه‌یشتن به ئاشتی، ئارامی، ئاسایش و ئاسووده‌یی نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌بینێت. په‌كه‌كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی ژینگه‌پارێزیشه و له‌ڕوانگه‌ی ژینگه‌پارێزییه‌وه ده‌ڕوانێته مرۆڤ و ئابووری و كۆمه‌ڵگه و سیسته‌مه باڵاده‌سته‌كان. بۆیه به‌گوێره‌ی ئه‌م راستیانه ستراتیژیی خۆی داڕشتووه و خه‌باتی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات، ئیدی ئه‌مه له دۆخی هه‌بوونی ئه‌مەریكا یان غیابی ئه‌مەریكا گۆڕانكاریی به‌سه‌ر جه‌وهه‌ری خه‌باتی په‌كه‌كه‌دا نایه‌ت.
له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه په‌كه‌كه خاوه‌نی هێڵی سێیه‌مه و هیچ كات ناچێته سه‌ر هێڵی ئه‌مەریكا یان هێڵی نه‌یارانی ئه‌مەریكا. به‌ڵكو خۆی خاوه‌نی هێڵی خۆیه‌تی و له‌سه‌ر بنه‌مای (سیاسه‌تی هێز) و (هێزی سیاسه‌ت) له‌سه‌ر هێڵی سێیه‌مدا كار و خه‌باتی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات و په‌یوه‌ندی و ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ هێڵه‌كان و جه‌مسه‌ره ناكۆكه‌كاندا ئاراسته ده‌كات. واتا په‌كه‌كه بۆخۆی هێڵێك و جه‌مسه‌رێكی سه‌ربه‌خۆیه و به‌و شێوه‌یه سیاسه‌تی دیموكراتیانه‌ی خۆی گه‌شه‌پێده‌دات.