ئاڵدار خەلیل:- هێرشی ئەم دواییەی توركیا بۆ سەر شەنگال سوربوونی ئەو دوڵەتەیە لەسەر كۆمەڵكوژ كردنی ئێزیدیەكان

256
0
هاوبەشی :

وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە بۆ كوردی لە xeber24

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) رایگەیاند، هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنکال ڕەنگدانەوەی سیاسەتەکانی داگیرکارییەكانی تورکیا بوو لە ناوچەکەدا و پێداگرییە لەسەر لەناوبردنی ئێزدییەکان، پروپاگەندەی ئەوەش دەكات بۆ دەوڵەتی عێراق كە ئەو پارێزگاری لە سەروەی و سنوری دەسەڵاتی دەوڵەتیبتوركی دەكات

ئەو سیاسەتمەدارە کوردە لە تویتێکدا کە لە ئەکاونتی فەرمی تویتەرەکەیدا بڵاوی کردەوە، وتی:”هێرشی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر شەنکال پێشێلکارییەکی دیار و ئاشكرایە لەسەر سەروەریی عێراق و وە جەختكردنەوەیە لەسەر سیاسەتە داگیرکارییەکانی تورکیا لە دژی هەموو ناوچەكە”

بەڕێز خەلیل ئەوەشی ڕوونكردەوە :”توركیا دووبارە جەختی لەسەر کۆمەڵکوژی و دەستدرێژییەكانی دژی ئێزدییەکان کردەوە و سەرکردەکانی ئێزیدیەكانی کردۆتە ئامانج”

وتیشی:”پێویستە عێراق بەرگری لە سەروەریی خاكی خۆی وسنورەكەی بکات و وە ئەو دووپات بكاتەوە كە شەنگال سەر بە خاكی عێراقە نەك توركیا بۆ ئەوەی ئەو تاوانكاریانەی توركیا كردویەتی تا ئەمڕۆ لە خاكی عێراقدا ئیتر نەیكات”

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی تورکیا بازاڕی کۆنی ناوەندی شەنگالی بۆمباران کرد و بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی ئێزیدی کوژران و دوو هاوڵاتی دیکەش برینداربوون، ئەم تاونەش لە نێو بێدەنگی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان تێپەڕ دەبێت و هیچ هەڵوێستێكیان نییە

هاوبەشی :