لە سلێمانی لەسەر گرانی نرخی ئارد خاوەن نانەوەخانەكان گردبوونەوەیان ئەنجامدا
ئەمڕۆ خاوەنی نانەوەخانەكانی شاری سلێمانی لە بەردەم قائیمقامیەتی ئەوشارە گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد لەسەر چوونە سەری نرخی ئارد لە بازاڕدا و هاریكاری نەكردنیان بە بڕی سووتەمەنی گونجاو لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە. خاوەن نانەواخانەکان دەڵێن، تاوەکو وەڵامی داواکاریەکانیان نەدرێتەوە ناتوانن بچنەوە سەر کارەکانیان، چونکە ئەوان ڕۆژانە زەرەر دەكەن بەو شێوەیە ناتوانن بەردەوامی بەكارەكانیان بدەن و دەڵێن هەموو فەردەیەك ئارد ١٠٠٠٠ دە هەزار دینار زەرەر دەكەن.
لە گردبوونەوەكەدا داوایان لە لایەنی بەرپرس كرد كە ڕێگەیان پێبدرێت نرخی شەش نان بكەن بە ١٠٠٠ دینار بەڵام بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی (سۆران عەبدولغەفور) بەو داوایە ڕازی نابێت چونكە كاریگەری لەسەر ژیانی خەڵك دەبێت ، دەڵێت ئەوان پشتگیریان دەكەن و داوایان کردوە ئەو گومرگەی لەسەر ئارد هەیە لەسنورەکان لاببرێت، هاوکاری ئەو باجەی لەکاتی وەرگرتنی پارەی کارەبا و ئاو بەناوی بازرگانی لێیان وەردەگیرێت لاببرێت، بۆ ئەوەی خاوەن نانەوەخانەكان قازانج بكەن و قەرەبووی ئەو بەرزبونەوەی لە نرخدا ڕوویداوە نەهێڵرێت
بەپێی هەواڵی میدیاكان، بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک خاوەن نانەواخانە لەبەردەم قائیمقامیەتی سلێمانی گردبونەوە و داوا دەکەن رێگەیان بدرێت بە گرانکردنی نرخی نان، چونکە نرخی ئارد لەبازاڕدا گران بووە و لەلایەکی دیکەشەوە حکومەت هاوکاریان ناکات لە پێدانی سوتەمەنی.