فڕۆكە جەنگیەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك شاری شەنگالیان بۆردمان كرد (نوێكراوەتەو)

581
0
هاوبەشی :

نوێكراوەتەوە

بەپێی هەواڵێكی بەپەلەی ستێرك تیڤی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورك بۆردوومانی شاری شەنگالیان کرد و شەهید و بریندار هەیە.

بەپێی هەمان هەواڵ كەمێك پێش ئێستا فڕۆكە جەنگیەكانی دەوڵەتی فاشی توركی داگیركەر بۆمبابارانی ناوەندی شەنگالیان كرد، ئەنجامی ئەو بوردمانە تاكوو ئێستا دوو شەهید هەبووە و برینداریش هەیە

وابڕیار بووە ئەمڕۆ مستەفا كازمی كاتژمێر ١٣ بچێتە شەنگال، بۆئەو مەبەستە دەسەڵاتدارانی ئەو شارە ئامادەكاریان دەكر د بۆ پێشوازی كردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەپێی هەواڵی ستێرك تیڤی ئەو دوو شەهیدە بە نیاز بوون پێشوازی لە مستەفا كازمی بكەن و قسەی لەگەڵدا بكەن لەبارەی كەموكوڕی و پێویستیەكانی شاری شەنگال بەڵام كەوتنە بەر هێرشی فڕۆكە جەنگیەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك و شەهید كران

 

هاوبەشی :