دەرچە میدیا جەژنی ڤەژینی كوردان پیرۆز دەكات
ئەمڕۆ ١٥ ئاب (تەباخ) ڕۆژی لەدایك بوونەوەی دووبارەی گەلی كورد و گەلانی مێزۆپۆتامیا و تەواوی مرۆڤایەتیە ، لە كوردستان و هەر چوارلای جیهان نەتەوەی كورد و تەواوی ئازادی خوازان و خەمخۆری مرۆڤایەتی ئەم جەژنە پیرۆز دەكەن، بەرز و شكۆدار ڕایدەگرن.
لە هەرێمەكانی میدیا، لە بەرەكانی شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی داگیركاری ، لە زیندانەكان، سەرجەم و شار و شارۆچكە و گوندەكانی كوردستان، وڵاتانی دڵی سەرمایەی جیهان و تەواوی پایتەخت و شارە گەورەكانی جیهان هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی ١٥ تەباخ ساڵی ١٩٨٤ پیرۆز كرا.
ئەمساڵ پێێ دەنێنە ساڵی سیو هەشتەمینی ( ٣٨ ) ساڵوەگەری ئەو جەژنە نەتەوەیی و مرۆڤایەتیەوە ، هەتا بێت هیوای گەل بە ئازادی مەزنتر دەبێت و سەردەمی تواندنەوە لە ناوچوونمان تێپەڕاند، ئازادی و ڕزگاری گەلی كوردستان و گەلانی چەوساوە و سەركەوتنی مەزن بەڕێوەیە
لەم یادە پیرۆزەدا دەرچە میدیا پیرۆزبایی لە گەلی كورد و سەرجەم مرۆڤایەتی دەكات و سەری ڕێز و نەوازش دائەنەوێنێت بۆ سەرجەم شەهیدانی ئازادی و ڕزگاری گەلی كوردستان و مرۆڤایەتی.
دەرچە