توركیا لە كارەساتی سوتاندنی دارستانەكان بۆ كارەساتی لافاو

485
0
هاوبەشی :

 

تورکیا ڕووبەڕووی خراپترین لافاو بوەتەوە لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا لافاوی بەو جۆرەی بەخۆیەو نە بینیوە لە مێژووی خۆێدا، و بە هۆكاری ئەو لافاوە بەلایەنی کەمەوە 38 کەس لە باکووری ئەو وڵاتە گیانیان لە دەستداوە، بەڵام قوربانیەكان زۆر لەوە زیاترن

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی هەینی سەردانی ئەو شارانەی كرد  كە بەر لافاوەكە كەوتون، بەڵێنی پشتگیری بە زیانلێکەوان دا.

بە هۆكاری بارانبارینی بەخوڕ و بەردەوام، ئەو لافاوەی لێكەوتۆتەوە ، قەیرانەکانی ئەو وڵاتەی زیاتر کردووە، توركیا هێشتا لە هەوڵی چاکبوونەوەی کارەساتە گەورەكەی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانە کە لە ناوچە گەشتیارییەکانی باشور دا ڕوویدا و زەرەر و زیانێكی  زۆرو و دەیان كوژراوی لێكەوتەوە

زۆرێک لە زانایان ترسی ئەوەیان هەیە کارەساتی لەو جۆرە یەك لە دوای تورکیادا ڕوو بدات . دوای بارانبارینی بەخوڕ و بەردەوام لە هەندێک شار ئاستی ئاو بۆ چوار مەتر بەرزبۆتەوە، لافاو لە هەموو شەقامەکانی شارەکانیداوە و ئۆتۆمبێلەكان كەوتونەتە ژێر ئاو تێكشكاون و خانو تەلارەكان ڕووخاون

وەزیری کشتوکاڵ و دارستان ڕایگەیاند:” لەە ٥٠ تا ١٠٠ ساڵی ڕابوردودا لەم جۆرە کارەساتەمان نە بینیوە و لەگەڵیا نە ژیاوین”

تیمەکانی فریاكەوتن ناچار بوون نەخۆشەکانی نەخۆشخانەیەکی ناوچەی کەناراوی شاری (سینەپ) ڕزگار بکەن و هەروەها ئەو گوندنشینانەی كە لە سەربانی ماڵەكانیانەو گیریان خوارد بوو  بە هەلیکۆپتەر ڕزگار بكەن ، چەند پردێک بە هەرەس هێنانی زەوی هەرەسیان هێناوە و ڕووخان ، کەشناسی ئەو وڵاتە  پێشبینی دەکات کە بارانبارین بە خوڕ و بەردەوام تا كۆتایی هەفتە بەردەوام بێت لەو ناوچانەی زیانیان پێکەوتوە بەهۆی لافاوەكەوە  .

ئەو ناوچانەی تورکیا کە لە سنووری دەریای ڕەشن، زۆر جار لافاویان لێ ڕوو دەدات و چەندبارە ڕوودەداتەوە. لە شاری (ڕیزی) باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە شەش کەس بە هۆكاری لافاوەكەوە گیانیان لە دەستداوە..

گروپە ژینگەییەکان بەشێوەیەكی بەردەوام  فشاریان خستۆتە سەر ئەردۆغان و دەسەڵاتەكەی بۆ ئەوەی رێوشوێنی گونجاو بگرنەبەر بۆ کەمکردنەوەی گازی کاربۆن،  تورکیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە نەچوەتە ناو ڕێكەوتنی   پاراستنی کەشوهەوای پاریسی 2015 .

هاوبەشی :