پێنج ساڵ لەمەوپێش ڕۆژنامە نوسی بوێر (وەدات حسێن) شەهید كرا

657
0
هاوبەشی :

 

پێنج ساڵ پێش ئێستا و ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ، ١٣ ئابی ٢٠١٦ ڕۆژنامەوانێكی وڵاتپارێز و خەمخۆری نیشتیمان کە قەڵەمێکی بوێری هەبوو  بەڕۆژی ڕووناک لە بادینان لە ژێر دەسەڵات و قەڵەمڕەوی پارتی بەدەستی ستەمكاران و وڵات فرۆشان شەهید كرا.

بەیانی ڕۆژی ١٣ی ئابی ٢٠١٦ دەمامكدارەكانی دەسڵاتە ستەمكارەكەی بادینان (وەدات حسێن) دەڕفێنن و دوای چەند کاتژمێرێک لە ئەشکەنجەدان و شکاندنی پەنجەکانی تیرۆری دەکەن.

لە ڕۆژی ساڵیادی شەهید كردنی ئەو قەڵەمە بوێرەی بادینان سەری ڕێز وەفا دائەنەوێنین، ڕۆحی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی شاد بێت، ئەبێت ئەو ستەمكارانەش ئەوە باش بزانن ڕێگەی ئازادی بە پێشەنگایەتی (وەدات حسێنەكان) بەردەوام دەبێت و درێژەی دەبێت و دەسەڵاتی زاڵم و ستەمكاریش بەدەستی ئازادی خوازان بۆ هەتا هەتایە بێكاریگەر دەكرێن.

دەرچە

هاوبەشی :