هێرشێكی موشەکی بنکەیەكی سەربازی تورکیا بە ئامانج دەگرێت لە باکوری عێراق
ڕۆژی پێنج شەممە لە لایەن لایەنی نە ناسراوە وە بە چەندین ڕۆكێتی كاتێۆشا هێرش كرایە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای تورکیا لە پارێزگای نەینەوای باکووری عێراق.
میدیا عێراقییەکان درەنگانی پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە سێ ڕۆکێتی کاتیۆشا داویەتی لە دەوروبەری بنکەی زێلکانی تورکیا لە ناوچەی بەعشیقای رۆژهەڵاتی پارێزگای نەینەوا.
ئەو میدیایانە لە زاری سەرچاوەیەکەوە لە ناو کامپەکەی تورکیاوە گواستویانەتەوە و رایانگەیان، کە تا ئێستا هیچ زیانێک بە گیانی ئاشكرا نەبووە.
گروپی نوجەبای عێراقی هەڕەشەی لە دەوڵەتەی تورکیا کردوە و داوای لێكردوە کە خاکی عێراق بەجێبهێڵێت و بە بەهانەی درۆ و دەلەسە دەست لە پێشێلکردنی سەروەری عێراق هەڵبگرێت.