ڕاگەیاندنی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان ئاشكرای دەكەن كە زیندانیان ئازار و ئەشكەنجەی زۆر دەدرێن

474
0
هاوبەشی :

 

ڕاگەیاندنی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان ڕاگەیاندراوێكیان ئاڕاستەی هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم، سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان ، فراكسیۆنە جياوازەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و عێراق ، دەستەی مافی مرۆڤ ، تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان، کردوە و ئاشكرای دەكەن كە زیندانیانی بادینان كە پێك دێن لە چالاكوانی سیاسی و ڕۆژنامەنوسان و كەسانی ئازادیخواز ئەشكەنجە و فشارێكی زۆری دەروونیان لەسەرە بۆیە داوادەكەین و بەپیر بانگەوازەكەمانەوە بێن بۆ ئەوەی مامەڵەیەكی دروست لەگەڵ ئەو زیندانیانە بكرێن و جێگاو شوێنیان باش بكرێت و مامەڵەی ئەندامان و كەسانێك كە زیندانەكە بەڕێوە دەبەن و چاودێری ئەو زیندانە ئەكەن  دەبێت مامەڵەیەكی دروست بێت، بۆیە داواکارین بە زوترین کات بگوازرێنەوە بۆ چاکسازیی گەورانی هەولێر یاخود چاکسازی زەرکا لە دهۆک”.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

بۆ ڕای گشتی
بەڕێزان/ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایتی پەڕلەمان کوردستان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێزان سەرۆک‌و ئەندامانی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی کوردستان، دەستەی مافی مرۆڤ‌و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان..

هەر ئێستا هەواڵمان پێگەیشت کە سزادراوانی بادینان (ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان ) زۆر ئەزیەت دەدرێن‌و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت، بۆیە داواتان لێدەکەین بەپیر بانگەوازەکەمانەوە بێن کە بارودۆخی تەندروستی‌و شوێنی حەوانەوەو مامەڵەی کارمەندانی ئیدارەی زیندانی ئاسایشی گشتی هەولێر لەگەڵ سزادراوانی بادینان لەوپەڕی خراپیدایەو دورە لەهەموو بەها ئینسانییەکان‌و هیچ رەچاوی مافەکانی زیندانیانیان لەگەڵ ناکرێت داواکارین بەزوترینکات بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەورانی هەولێر یاخود چاکسازی زەڕکا لەدهۆک کە بەپێی یاسا دوای سزادانی هەر ڕاگیراوێک، دەبێت بگوازرێنەوە چاکسازی‌و وەک هەر زیندانیانی تر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت‌و ئەوانە مرۆڤن‌و ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانەن‌و هیچ بیانوویەک نییە بۆ هێشتنەوەیان لەزیندانی ئاسایش‌و نایاساییشە ..

لەگەڵ ڕێزمان
تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان
7/8/2021

هاوبەشی :