(موسا باباخانی) ئەندامی كۆمیتە ناوەندی حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) لە هەولێر تیرۆركرا
حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) ڕایگەیاند كە ئەندامێكیان كە ئەندامی كۆمیتە ناوەندی ئەو حیزبەیە بە ناوی (موسا باباخانی)، دوو ڕۆژ لەمەو پێش لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان ڕفێنرا و ئەمڕۆ بەیانیەكەی لە ژوورێكی ئوتێلێكی شاری هەولێر بە ناوی (گوڵی سلێمانی) بە كوژراوی دۆزرایەوە ئاسەوارێكی زۆری ئەشكەنجەی بە جەستەیەوە دیار بوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ حیزبی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاندنێكی بەرامبەر ئەو كارە تیرۆریستیەی بڵاو كردەوە و كۆماری ئیسلامی ئێرانی بە بكەری ئەو كارە تیرۆریستیە ناساند
دەقی بەیانامەكەی حیزبی دیموكراتی كوردستان
” ڕاگەیەندراوی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبارەی تێرۆری مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبەوە به ئاگاداریی بیروڕای گشتی، میدیاکان، و دهزگا پێوهندیدارهکان دهگهیهنین بەداخێکی گرانەوە کاک مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە دەستی تێرۆریستەکانی کۆماری ئيسلامیی ئێران لە شاری هەولێر تێرۆر کرا. هاوڕێ مووسا باباخانی ئئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی گەلاوێژ لەلایەن دوو تێرۆریستی سەر بە کۆماری یٔیسلامی ڕفێندرا و بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ١٦ی گەلاوێژ تەرمی بێگیانی لە حاڵێکدا ئاسەواری ئەشکەنجەی قورسی پێوە دیار بووە، لە ژوورێکی هۆتێلی “گوڵی سلێمانی” لە شاری هەولێر دۆزرایەوە. کاک مووسا باباخانی، خەڵکی کرماشان، لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی بوو و لە ساڵی ١٣٧٨ەوە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی بۆ خەبات و تێکۆشان هەڵبژاردبوو. ئەو پێشمەرگەیەکی بەبیر و باوەڕ و نەسرەوتوو بوو، و توانی هەموو پلەکانی پێشمەرگایەتی یەک لە دوای یەک ببرێ و لە کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب هەڵبژێردرێ. وێڕای بهداخبوونمان له شههیدبوونی ئهو کادرە وهجهی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات و هاوخهمیمان لهگهڵ بنهماڵه و هاوسهنگهرانی، زانیاریی زیاتر له بارهی ڕووداوهکه، ههر وهها وردەکاریی ژیان و تێکۆشانی شههید مووسا باباخانی، نوێترین قوربانیی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، له بهیاننامهکانی داهاتوودا به ئاگاداریی بیروڕای گشتی دهگهیهنین”
. حیزبی دێموکراتی کوردستان سکرتاریا ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی