ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بۆڕسەكانی بەغدادی پایتەختی عێراق كەمێك بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی،

483
0
هاوبەشی :

بەپێی ئەو هەواڵانەی دەست میدیاكان كەوتوە ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بۆڕسەكانی پایتەختی عێراق (شاری بەغداد) كەمێك بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بووە هۆكاری بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار لە سەرجەم بازاڕەكانی دۆلار لە عێراق.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكانی عێراق ئەمڕۆ نرخی دۆلار بە دراوی عێراقی ١٠٠٠ دینار لە دوێنێ گرانتر بووە واتە نرخی ئەمڕۆ بۆ ١٠٠ دۆلار بووە بە ١٤٨٨٥٠دینار ئەمەش بۆتە هۆكاری كاریگەری ئاڵۆگۆڕ كردنی نرخی دۆلار لە بەرانبەر نرخی دیناری عێراقی

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە بازاڕە ناوخۆییەكانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی فرۆشتنی ١٠٠ دۆلار بەرزبوەتەوە بۆ ١٤٨٢٥٠ دینار نرخی كڕین ١٤٧٢٥٠ دیناربوە.

لەعێراق بەرزونزمی نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی پەیوەستە بەو بڕە دۆلارەی ڕۆژانە لەلايەن بانكی ناوەندیەوە دەخرێتە بازاڕەكانەوە.

 

هاوبەشی :