وەزارەتی ئاودێری میسر ڕایگەیاند كە وڵات توشی دیاردەیەكی سەیر و سەمەر بۆتەوە كە لەم كاتەدا هیچ ساڵێك ڕووی نەداوە
لە RT عەرەبیەوە بوەرگێڕاوە بۆ كوردی:- هیوا كاكەوڵا
ئیمان سەید ، بەرپرسی پلاندانانی وەزارەتی ئاودێری ڕایگەیاند بارانبارینەکانی مرسا، عەلەم، حەلایب، شەلاتین و دەریای سوور تا چوار ڕۆژی تر بەردەوام دەبێت ، ئەمەش دیاردەیەکی سەیر و سەمەرە کە پێشتر وڵات ئەم دیاردەیەی بەخۆیەوە نەیبینیوە .
ئەو بەڕێزە ئاماژەی بەوەدا کە بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو شێ ، هۆكاری زیادبوونی نائاسایی باران لەو هەرێمە لەو کاتەدا ، ئەو جەختکردنەوەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو دیاردەیە، دیاردەیەکی سەیر و سەمەرەیە کە میسر لەمێژووی خۆیدا بەخۆیەوە نەیبینیوە ، جگە لە ساڵی ڕابردوو، بەڵام ئەوەندەش هەستی پێنەکراوە ، لەئێستادا جیهان شاهیدی گۆڕانی جۆرێکی نوێی کەشوهەوایە
بەڕێز سەید پێشبینی کرد بارانبارین بۆ سنووری باشووری ڕۆژئاوا درێژ بێتەوە تا دەگات بە ئەسوان، هەروەها جەختیشی كردەوە هەموو كەرتەكانی وەزارەتی ئاودێری ئامادەباشیی دەكات بۆ بارانبارین .
ئاشکرایکرد ، میسر پێشوازی دەكات بۆ ئەو لافاوانەی كە بەهۆی بارانبارینەوە ڕوودەدات یاخود هەر بارانێك كە لەسودانەوە دێت، تەئکیدشی کردەوە کە وەزارەتی ئاودێری ڕێ و شوێنی گونجاو و پێویستەکانی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر مەترسییەک گرتووەتەبەر .