هەشتەمین سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران كێ یە؟ ئیبراهیم ڕەئیسی ناسراو بەسەرپەڕێنەرەكە و خوێن مژەكەی تاران

495
0
هاوبەشی :

 

وەڕگێڕانی لە بی بی سی عەرەبیەوە بۆ كوردی:- هیوا كاكەوڵا

ڕۆژی پێنج شەممە ئیبراهیم ڕەیسی لە بەردەم ئەندامانی پەڕڵەمانی ئێران سوێندی دەستوری خوارد، بوو بە هەشتەمین سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران.

دوای بەڕێوەبردنی سوێندی دەستوری، سەرۆك كۆماری نوێی ئێران سۆزیدا پشتگیری هەموو هەوڵە دیبلۆماسیەكان بكات بۆ لابردنی ئەو سزایانەی خراوەتە سەر ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی كە كەسێكی ئایینی توندڕە و نازناوی (سەرپەڕێنەرەكەی تاران) پێدراوە لە لایەن چالاكوانی سیاسیەوە

ژیانی ئیبراهیم ڕەئیسی (سەڕپەڕێنەكەی تاران)

– ئیبراهیم ڕەئیسی هەشتهەم سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێرانە.

– ڕەئیسی بە پیاوێكی ئایینی توندڕەو دەناسرێت و شارەزاییەكی كەمی هەیە لە سیاسەت.

– لە ساڵی١٩٦٠ لە شاری مەشهەد لە دایك بووە.

– كاتێك خوێندكار بووە بەشداری خۆپیشاندنەكانی شۆڕشی ئێرانی كردوە لە دژی شای ئێران لە شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ خەڵكی ئێراندا، كە بە هۆكاری ئەو خۆپیشاندانەی خەڵكی ئێران دەوڵەی شاهەنشای ڕووخا.

– دواتر پەیوەندی كرد بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە، پلە بەپلە پلەكانی بەرز بووەوە تا بوو بەجێگری داواكاری گشتی لە تاران.

لێژنەی مردن

– لە تەمەنی ٢٥ساڵیداكاتێك ڕەئیسی بوو بە جێگری داواكاری گشتی تاران ، پەیوەندی كردبە لێژنەیەكەوە كە ناسرا بوو بە(لێژنەی مردن) ، ڕەئیسی لەو لێژنەیەدا هەستا بە بەڕێوەبردنی چەند دادگایەكی نهێنی، كە لە ئەنجامی ئەو دادگایكردنەدا هەزاران زیندانی لە ساڵی ١٩٨٨  سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاند و سزاكان دەستبەجێ جێبەجێ كراون. ڕەئیسی نكۆڵی لەو تاوانانە دەكات كە دراونەت پاڵی بەڵام چالاكوانانی سیاسی نازناوی (خوێن خۆرەكەی تاران یاخود سەرپەڕێنەرەكەی تاران) داوەتە پاڵی بەوە دەیناسنەوە.

– لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی ٢٠١٧ خۆی پاڵاوتبوو بۆ سەرۆكی ئێران بەرامبەر حەسەن ڕۆحانی بەڵام شكستی هێنا.

– جارێكی تر لە ساڵی ٢٠٢١ خۆی پاڵاوتەوە و ئەمجارەیان بەخت یاوەری بوو بوو بە هەشتەم سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران.

-چاودێرانی سیاسی وای دەبینن پاڵاوتنی و سەركەوتن ئەمجارەی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری بە هەوڵی مورشیدی ئەعلای كۆماری ئیسلامی بوو كە دڵنیای كرد بوو بۆ تێپەڕاندنی خولی هەشتەم

هاوبەشی :