سەركەوتنەكانی هەپەگە و یەژاستار پەڕڵەمانی عێراقی هێنایە قسەكردن و داوایان كرد مستەفا كازمی بێتە پەڕڵەمان لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق

816
0
هاوبەشی :

ماوەی ١٠٣ ڕۆژە هێزی داگیركەری توركیا بە هەموو چەك و جبەخانەیەكی سەردەم و بە چەكی كیمیایشەوە هێرشی كردۆتە سەر باشوری كوردستان لە هەرێمەكانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپ، نەك نەیتوانیوە ئیرادەی گەریلاكان تێكبشكێنێت بەڵكو هیچ ئامانجێكی بەدەست نەهێناوەو لە تەواوی بەرەكانی شەڕدا شكستی گەورەی بەدەست هێناوە، ئەنجامی ئەم سەركەوتنانە بەرپرسانی عێراقی هێنایە گۆ، دوای ئەوەی باڵوێزی توركیا لە عێراق داوای لە حكومەتی عێراق كرد كە بەشداری شەڕ بكەن لەگەڵ توركیا دژی پەكەكە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند كە توركیا بە بەردەوام پێمان دەڵێت پەكەكە لە سنوری ئێوەدایە و دەبێت بچنە سەریان ئەگەر ناچن و ناتوانن ئێمە دێن، بەڵام ئێمە پێمان وتون ئێمە بڕوامان بە شەڕنیە و هەم حكومەتی عێراق و هەم دەستورەكەشی ڕێگە بەشەڕ نادات ئێمە ماوەیەكی پەنجاساڵ زیاترە لە شەڕداین ، زیانی گەورەمان بەركەوتوە لە شەڕی ناوخۆ و شەڕ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆیە هیچ جۆرێك نامانەوێت شەڕ لەگەڵ خۆمان بكەین نەئەمانەوێت شەڕ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بكەین، لە بەرئەوە عێراق تەنیا یەك ڕێگەی لەبەردەمدایە ئەویش دانوستان و گفتوگۆیە لەگەڵ توركیا وە توركیا هیچ مافێكی نییە لەناو خاكی عێراق لەشكركێشی بكات و شەڕ بكات.

ئەمە لەكاتێكدا وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەر لیستی پارتیە،لێرەدا پارتی سیاسەتێكی دوو فاقی دەنوێنێت لەلایەك پشتگیری دەوڵەتی توركیا دەكات لەهێرشكردنە سەر باشوری كوردستان لە ژێر ناوی شەڕ دژی پەكەكە

حاكم زاملی پەڕڵەمانتاری پێشوی سەدریەكان لە پەڕڵەمانی عێراق دەڵێت دەوڵەتی تورك یارمەتی چەتەكانی داعش دەدات بۆ هاتنە ناوەوەی خاكی عێراق و دەیەوێت بەهۆی چەتەكانەوە  لە خاكی عێراق خۆی جێگیر بكات، لە لایەكی ترەوە محەمەد بەنداوی پەڕڵەمانی هاوپەیمانی فەتح  لە ئەنجومەنی عێراق دەڵێت توركیا و بەرپرسانی هەرێم بۆ پشتیوانی چەتەكانی داعش هاوكاری شاراوەیان هەیە و توركیا سنورەكانی خۆی بۆ هاتنە ناوەوەی چەتەكان بۆ عێراق و سوریا كردۆتەوە بۆ جێگیركردنی خۆی لە عێراق و سوریا، هەروەها ڕێزان شێخ دلێریش پەڕڵەمانتاری كورد لەسەر  لیستی سەوز لە عێراق دەڵێت ئەوان واژۆیان كۆككردۆتەوە و بەفەرمی داوكراوە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بێت پەڕڵەمانی عێراق بۆ ئەوەی پرسیاری لێ بكەن سەبارەت بە هێرش و داگیركاریەكانی توركیا هەروەها وتیشی ئێمە بێدەنگ نابین.

لە ئێستادا شەقام داوا دەكات هێرشەكانی توركیا بوەستێنن بەڵام دەوڵەتی عێراق و پەڕڵەمانەكەی جگە لەدەركردنی چەند ڕاگەیاندنێكی شەرمنانە هیچی تری نەكردوە لە هەمان كاتدا حكومتی هەرێم و پەڕڵەمانەكەی نوتقی نەكردوە ئەگەر قسەیەكیشی هەبوو بێت پشتیوانی لە توركیا كردوە.

لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابوردودا لە ئەنجامی هێرشە داگیركاری و دڕندانەكانی دەوڵەتی توركیا ١٠٣هاوڵاتی شەهید بووە، ١٤٨ گوند چۆڵ بووە و ٥٠٠ گوندیش هەڕەشەی چۆڵكردنی لەسەرە و١٠٠٠٠ دۆنم دارستان و باخ و پوش و پەڵاشی هاوڵاتیان سوتاوە

هاوبەشی :