گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە زاپ و مەتینا و حەفتانین لە دژی داگیرکەران چالاکییان ئەنجامدا

449
0
هاوبەشی :

راگەیاندراوی هەپەگە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور لە حەفتانین؛

هێزەکانمان ئۆتۆمبێلێکی کۆنتراکان خستە ژێر چاودێری، کە کەرەستە و پێداویستیی سەربازیی بۆ داگیرکەران لە شاخی کۆخەى مەلا یەحیا دەگواستەوە و لە ١ی ئاب لە کاتژمێر ١٤:٣٠ دا ئۆتۆمبێلەکە لە شاخەکە کرایە ئامانج و لێیدرا. لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزادران و و گورزیش لە ئۆتۆمبێلی کۆنتراکان درا. سوپای تورکی داگیرکەر بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ نەیتوانی دەستوەردان لە ناچەکە بکات و لە ئێوارەدا تەرمی سەربازەکانی بە کۆپتەر لە ناوچەکە دوور خستەوە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور لە ناوچەى مەتینا؛

لە ٣ی ئاب لە کاتژمیر ١٦:٤٥ دا هێزەکانمان لە نزیکەوە لە سەنگەری داگیرکەرانیان لە شاخی ئازاد لە ناوچەى زەندورا دا. لەو چالاکییکەدا گورز لە سەنگەرێک درا، کە ٢ داگیرکەری تیادا بوو و یەکێک لە داگیرکەرەکان سزادران و یەکێکی تریان بریندار بوو.

لە هەمان رۆژدا لە کاتژمێر  ٢٢:٣٠ دا ناوچەى دەشیش بۆردومان کرا. هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە لە کۆپتەری داگیرکەرانیان دا و  کۆپتەرەکان ناچاربوون لە ناوچەکە دوور بکەونەوە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەى زاپ؛

لە ٣ی ئاب لە کاتژمیر ١٨:٤٠ دا هێزەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیان لەسەر شاخی شەهید مونزور دا. لەو چالاکییەدا بە سەرکەوتویی لە ئامانجە دیاریکراوەکە درا.

ناوچەى خیزانی بەدلیس

سوپای تورکی داگیرکەر لە نێوان گوندەکانی کەرنەحسۆ و ئەکوهێ لە خیزانی بەدلیس بە شێوەی بەرنامە بۆ دانراو و بە بەردەوامی داری دارستانەکان دەبڕێتەوە.

لە مانگەکانی بەهاردا بە بەشداریی کۆنتراکان لە گوندەکانی یەلیپر، کەکۆلا، ئاکانوس، سورەهـ لە دەورووبەری خیزان بۆسە دادەنێن. ئەو بۆسە دانانانەى دوژمن پووچ کراونەتەوە.

ناوچەى ئاڤاشین؛

لە ٣ی ئاب لە کاتژمێر ١٧:٠٠ دا تونێلەکانی شەڕ لە شاخی سۆر بە تەقەمەنی بۆردومان کران.

لە ٣ی ئاب لە نێوان کاتژمێر ٢١:٠٠ بۆ ٢٢:٣٠ تونێلەکانی شەڕ لە وەرخەل بە تەقەمەنی بۆردومان کران.

لە ٣ی ئاب لە نێوان کاتژمێر ٢٢:٤٥ بۆ  ٠١:١٠ کۆپتەرەکان بەسەر ناوچەى شاخی سلێمان و شاخی سپی دا سوڕانەوە.

لە ٣ی ئاب و لە نێوان ٢٢:٠٠ بۆ ٠٠:٠٠ کۆپتەرەکان بەسەر هێڵی قاشورا لە ناوچەى مەتینا سوڕانەوە.

لە ٣ی ئاب دەورووبەری گوندەکانی کێستە و هرۆر لە کانیی ماسیی ناوچەى ئامێدی و ناوچەکانی قەڵای قومری لەلایەن کۆپتەرە هێرشبەرەکانەوە بۆردومان کران.

ئێوارەی ١ی ئاب ناوچەی کەشان لە حەفتانین لەلایەن کۆپتەرە هێرشبەرەکانەوە بۆردومان کرا.

هاوبەشی :