پەدەكە سێ ئەندامی ڕێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستانی دەستگیر كرد

478
0
هاوبەشی :

پارتی دیموكراتی كوردستان دەست لە ملهوڕیی و دەستگیر كردنی كەسانی ئازادیخواز هەڵناگرێت، بەپێی ئەو هەواڵانەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ڕژاك بەدەستهێناوە دوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری و یەك ئەندامی ڕێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان(ڕژاك) لەکاتی گەڕانەوەیان لە شەنگال، لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە دەستگیرکران، کە بۆ بەشداریی لە مەراسیمی بیرهێنانەوەی شەهیدانی فەرمانی ٧٤، چووبوونە شەنگال، لەکاتی  گەڕانەوەیاندا ئەمڕۆ، لە بازگەیەکی هێزەکانی ئاسایشی پەدەکە لە ڕێگای چوونە ناوەوەی هەولێر دەستگیرکران.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەڕێوبەرانی ڕژاك كە لە میدیاكاندا بڵاوبۆتەوە ، ئەندامانی شاندەکەی ڕژاك، بریتین لە “خەولە محەمەد حەسەن، جوانا عەبدولباقی و سەیران ئەحمەد حەسەن” کە دوای دەستگیرکردنیان تا ئێستا، زیاتر لە پێنج کاتژمێرە، هیچ زانیارییەکیان لەسەر نییە.

بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاك)، داواكارن لە دەسەڵاتدارانی پارتی لە هەولێر دەستبەجێ ئەو ئەندامانەیان ئازاد

هاوبەشی :