شاژنی میتانی، بوکی میسر، فرعەونی هەزاران ساڵ نەفرتیتی

671
0
هاوبەشی :

لە ماڵپەڕی ژنۆلۆژی وەرگیراوە

دەزانین کە ڕێبەر ع.ئۆجالان باس لە زۆر کەسایەتی و کتێبی مێژوویی دەکات. یەک لەوانە نەفرتیتی و ئەو کتێبانەی لەسەری نوسراوە، دەمەوێ لەسەر ئەو کتێبە و ئەنجامەکانی خوێندنەوەی خۆم بۆ ئەو کتێبە، خوێنەر ئاگادار بکەمەوە.

کتێبی نەفرتیتی لە لایەن نوسەر میشیل مۆرانەوە نوسراوە، بەگشتی ٤٧٠ لاپەڕەیە. لەسەر بەرگەکەی وێنەی نەفرتیتیە کە زۆر جوان و سەرنجڕاکێشە. ئەو وێنەیە، وێنەی پەیکەرێکی نەفرتیتیە. ڕەنگی پێستی هەندێک بۆرە، چاوەکانی بەکل ڕێژراوە و تەنانەت هێلی لە دەوروبەری چاوی کێشاوە. برۆی درێژە، لوتی وەک دەنکە هەنارێک لە ناوەراستی رومەتەکانی چەقیوە. لوت و نێوچەوانی وەک کەمەری سەر ئاو لە دیداردان و بە ئاوڕێكی قوڵی چاوەکانی رازێنراوەتەوە. گوێی بە گوارە و گەردنی بە ملوانکەیەکی موروی کەلەپوری ئەو سەردەمە داپۆشیوە. ئەو ملوانکەیە هەموو ڕەنگەکانی کۆکردۆتەوە و ، لەسەر گەردنی نەفرتیتی شۆڕبۆتەوە. تاجێکی شاژنێتی بەسەر سەریەوەیە. هەوڵی داوە کە تاجەکەی جیاوازتر بێت. دەوری تاجەکەی بە هێلێكی زێر نەخشێنراوە. لە بەشی پێشەوەی تاجەکەی دا مارێکی کۆبرا دروستکراوە کە زمانی دەرهێناوە. تاجێکی زۆر گەورەیە و بەو پێیە لە وێنەکەدا دیارە رەنگەکەی شینە. قژی نەفرتیتی رەش و زۆر درێژە. قژێکی رێك و جوانی هەبووە بەلام بەهۆی تاجەکەیەوە قژەکەی دەیبڕێت و مۆدێلی تاجەکەی دروست دەکات. ئەوەی لەو پەیکەرەی نەفرتیتی دا زۆر سەرنج راکێشە کە ڕوویەکی هەم بە خەندە، هەم توڕە و هەم غەمگینی هەیە.

بەپێی ئەوەی کە لە کتیبەکەدا باس کراوە لە ساڵی ١٣٤١ پ.ز دا ژیاوە. لەو سەردەمەدا میسر سێ شاری گەورە و گرنگی هەبووە. شاری تەب، مەمفیس و قرناقە. ئامارنا لە لایەن فرعەون نەفرتیتی و فرعەون ئەخناتونەوە دروستکرا. لەو سالانەدا دراوسێکانی وڵاتانی ئاسوری، هیتیتی، میتانی، سوریای ئێستا واتە حەلەبی مێژوویی بووە. لەگەڵ ئەو وڵاتانە پەیوەندی بازرگانی و ئاسایشی هەبووە. لەهەمان کات دا لەگەڵ ئوردنی ئێستا ، میتانی، یۆنان و رۆما پەیوەندی بازرگانی هەبووە. بەر لە نەفرتیتی و ئەخناتۆن لە میسر هوفو، ئاهموس و ژنە فرعەون حەچیسپوت وڵاتی بەریوەبردووە. وتە فرعەونەکانی پێشوو ئەوانەن. دوای نەفرتیتی و ئەخناتون ، رامسیس و کیلۆپاترا میسر بەڕیوەدەبەن.

نەفرتیتی کچی شاژنی میتانیە. ناوی دایکی نەنوسراوە. لەتەمەنی بچوکی دا دایکیی ژیانی لە دەستدا. باوکیشی لەگەڵ ژنێکی میسری هاوسەرگیری دەکات و دەچێتە میسر نیشتەجێ دەبێت. لە شاری تەبی میسر گەورە دەبێت. هەتا ١٤ ساڵی فێری زمانی ئەو سەردەمەی میسر، وێنە و میوزیک دەبێت. بە پێی بەڵگەکانیش فێری سەما کردن دەبێت و بەشێوەیەکی باش سەما دەکات. زۆر کراوە بووە لە پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکانی دا، بەلام دەربارەی دایکی و شاژنێتی دا شتێکی ئەوتۆی نەزانیوە. شتێکی دیکەی بۆ نەماوەتەوە، جگە لەوەی ببێتە شاژن. لەسەر ئەو بنەمایە مەزن دەبێت. بە پێی کەلتوری کۆمەڵایەتی ئەو سەردەمە، شاژن لەگەڵ پیاوێکی خاوەن پلە و پایەی گەورە، هاوسەرگیری دەکات. کچان لە ١٤-١٥ ساڵی دا ناچاری هاوسەرگیری دەکرێن. بە تایبەت کچەکان وەها پەروەردە دەکرێن. نەفرتیتی لەگەڵ خوشکیی گەورە دەبێت، باوکیان لە پایەی وەزیری مانگ دا لەکۆشک نزیکترین کەس بووە لە شاوە. هەم لە ڕووی متمانە کردنەوە و هەم لە ڕووی ئەزمونەکانی لە بەڕیوەبردنی کۆشک دا وەزیرێکی پایەبەرز بووە. لەبەرئەوەیە کە نەفرتیتی دەزانێ کە لە ئایندەدا لەگەڵ کەسێکی پایەبەرز هاوسەرگیری دەکات. ئەو کچێکی زۆر بە پەرۆشی گەورەبوون و بەو هزرەوە جوڵاوەتەوە. هەموو ئامانجی لە ژیان دا بۆ گەیشتنە بە ئاست و پایەیەکی بەرز.

لەو کاتەدا شا ئەمەنحۆتەبی گەورە دەژی. شا دوو کوڕی هەیە. گەورەکەیان توتمۆسیس بۆ کۆشک و شانشینی گەورە کراوە. کوڕە بچوکەکەی ئەمەنحۆتەپی دووەمین دوورلە باوکی و لەگەل راهیبەکانی پێشوی کۆشک گەورە دەبێت. کەسایەتی هەردووکیان زۆر جیاوازن. برای گەورە توتمۆسیس خاوەن ئەزمونی شەڕەی گەورەیە. دڵنزم و مرۆڤدۆستە. زۆر باش لە بەرێوەبردنی شار و راستی گەل تێدەگات. لە سەردەمەدا نەخۆش دەکەوێت و لە ناو جێگەدا تیمار دەکرێت. بۆ ئەوەی کە ئەمەنحۆتەپی بچوک ببێتە میراتگری فرعەونی ئەو کاتە، براکەی لە ناو جێگەی نەخۆشی دا دەخنکێنێت. گەل و تەنانەت فرعەونی ئەو کاتەش دەزانێ کە توتمۆسیس لە لایەن براکەی خۆیەوە کوژراوە، بەڵام بەهۆی ململانێکانی ئەو کاتە کەس ناوێرێت باسی ئەو کوشتنە بکات.

لەو کاتەدا پوری نەفرتیتی کە لە کۆشکی فرعەون دا شاژنی کۆن بووە، داوای نەفرتیتی لە باوکی کە برای خۆشیەتی دەکات بەڵام لەنێوان هەردوو کچەکەدا دوو دڵە.  کچە بچوکەکەی بەناوی موتنۆژمەنت زۆر دڵناسک و خۆبەخشە.  باوەڕمەندی خوداوەندی سەردەمە. هەرگیز درۆ ناکات و وەفادارە بۆ کەلتوری بنەماڵەکەی. لە زانستەکانی ئەو سەردەمەوە فێری بەکارهێنانی گژ و گیای بە کەڵک دەبێت. نزیکەی هەموو گژ و گیاکان دەناسێت و بۆ دەرمان کردن و تیمار بەکاریان دێنێت بەڵام تایبەتمەندی شاژنێتی نیە. بۆ ئەوەشە باس لە نەفرتیتی دەکرێت. هاوسەرێتی نەفرتیتی و ئەمەنحۆتەپ ئەرێ دەکرێت. نەفرتیتی چاوەڕێی ئەو روداوەیە . لە بچوکیەوە خۆی ئامادە کردووە. هەروەها بەپێی ناوەکەی خۆی هەڵسوکەوت دەکات. واتای ناوی نەفرتیتی ” کچی جوانی لە دوور هاتوو” . واتە ناوی موتنۆژمەنتی خوداوەندی ژیانە.

دوای ئەو هاوپەیمانیە باوکی نەفرتیتی و پوری بە ماوەیەکی کورت نەفرتیتی دەبەنە کۆشک. بەپێی کەلتوری ئەو سەردەمە ئەمنحۆتەپ لەگەڵ ژنێک بەناوی کیا هاوسەرگیری کردووە و کوڕێکی بووە بەلام نەفرتیتی دەبێتە یەکەمین ژن لە کۆشک دا. بەپێی پەیمانی باوکی نەفرتیتی و پوری دەبوو نەفرتیتی بەر لە بێسەربەرێتی ئەمەنحۆتەپ بگرێت و بەڕێوەبەرێت.

نەفرتیتی لە ١٥ ساڵی دا لەگەڵ فرعەون ئەمنحۆتەپ هاوسەرگیری دەکات. لەو کاتەدا ئەمەنحۆتەپ لەگەڵ ژنێک بەناوی کیا هاوسەرگیری دەکات وێرای ئەوەش نەفرتیتی دەبێتە یەکەمین ژنی فرعەون ئەمەنحۆتەپ. لەو کاتەدا باوکی فرعەون لەگەڵ کوڕەکەی خۆی ئەمەنحۆتەپ و براکەی توتمۆسیس دەژیا بەڵام توتمۆسیس نەخۆش دەکەوێت و ئەمنحۆتەپ لەناو جێگەدا بە پشتی دەیخنکێنێت. ئەو شیفاکارەی کە سەیری توتمۆسیس دەکات و تیماری دەکات، ئەو روداوە دەبینێت بەڵام بە کەس ناڵێت. باوکی نەفرتیتی وەزیری کۆشکە و زۆر زیرەکە.  لە گەنجێتی دا لە میتانی ژیاوە و لەوێ لەگەڵ دایکی نەفرتیتی هاوسەرگیری کردووە. بەڵام دوای ئەوەی کە نەفرتیتی لە دایک دەبێت ، دایکی دەمرێت و باوکی لەگەل کچەکەی دەچێتە میسر. لەوێ لەگەڵ دایکێکی تری هاوسەرگیری دەکات، خوشکێکی دەبێت بەناوی موتنۆژمەنت. پێکەوە گەورە دەبن. نەفرتیتی هیچ  شت و بیرەوەریەکی لە دایکە میتانیەکەیەوە نەماوە بەڵام دایکی شاژنی میتانیە و نەفرتیتی شازادەیە. تەنیا شتێکە لە دایکی بۆی ماوەتەوە.

بەو پێی زانیاری شوێنەوارناسان ئەو خاڵانەی کە لەسەر دەست و جەستەی ژنان بینراوە، پێشتر لەسەر جەستەی نەفرتیتی بە تایبەتی لە سەر گەردنی بینراوە. هەروەها کەلتوری سەردەمی نەفرتیتی کاتێ دەچیتە دیدارەکان لەگەڵ دەوڵەتانی تر دەست، قاچ و سنگی خۆی خەنە دەکات و بە سنگی کراوەوە دیدار ئەنجام دەدات. ئەمەنحۆتەپ دواتر ناوی خۆی دەکات بە ئەخناتۆپ.

ناوی نەفرتیتی بە واتای ” کچی جوانی لە دوور هاتوو” ، نەفرتیتی شەش کچی دەبێت، ناویان مەریت ئاتۆن، نەفروئاتۆن، ئانخ ئەسون پاتۆن، نەفرنەفەرور، سەتەپەنرە.

ئامون را خودای رۆژە ، ئاتۆن رۆژ خۆیەتی

نوسەر میشیل مۆران

هاوبەشی :