سوپای میسر کوژرانی 89 “تەکفیریە” لە سینا رادەگەیەنێت

382
0
هاوبەشی :

 

سوپای میسر لە ڕاگەیاندنێكیدا ڕایگەیاند هێزە چەکدارەکان 89 کەسیان کوشت کە ئەو كوژراوانەی بە كەسانی مەترسیدار ناوزەدكرد لە نیمچە دورگەی سینا

سوپای میسر ئەوەشی بڵاوکردەوە کە هەشت لە ئەندامانی لەشكری میسڕی لەو ڕووبەڕوو بوونەوەیەدا کوژراون و برینداربوون بەبێ ئەوەی پلەو پایەکانیان دیاری بكات .

لە راگەیانراوەکەدا هاتووە سوپا دەستی گرتوە بەسەر 73 چەک و 34 ئامێری بێتەل (لاسلكی) و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان کە کامێرایان پێ بووە، 404 ئامێری تەقەمەنیان كە لەسەر رێگا سەرەکییەکان و چواردەوری لەناو بردوە، هەروەها 52 ئۆتۆمبێلی كە چەكی چوار لولەی لەسەر بووە لەناوبردوە  کە لەلایەن “گروپە تەکفیرییەکان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی بەکاردەهێنران”

سوپای میسر هەروەها تێكدانی 13 تونێلی نێوان میسر و کەرتی غەزەی ڕاگەیاند کە لەلایەن چەند گروپێكی چەکدارەوە بەکاردەهێندران بۆ دزەکردنی باکوری سینا .

لە لێدوانەکەدا ئەوەش هاتووە لەلایەكی ترەوە: هێزە چەکدارەکان 200 ئۆتۆمبێلی كە چەكی  چوار لولەیان لەسەر بووە تێکشکێندراوە، کە هەندێکیان چەکیان بارکردووە، چونکە هەوڵیانداوە بچنە ناوچە قەدەغەکراوەکانی سەر سنووری ڕۆژئاوا و باشوری وڵات

هەروەها هێزە چەکدارەکان هەڵمەتێکی گەورەیان دەستپێكردوە بۆ لەناوبردنی چاندنی دەرمان بێهۆشكەر لە باشوری سینا، لەو هەڵمەتەدا زیاتر لە 800 کێڵگەی تایبەت بە چاندنی ڕووەکی بانگۆ و زیاتر لە هەزار و 100 کێڵگەی حەشیشیان لەناوبردووە

هاوبەشی :