شەڕ لەبەردەگای ھەموومانە

720
0
هاوبەشی :

 

نوسینی:- ئیدریس قادر

 

فاشیزمی تورکی کە بەرھەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریە و لەناو ماشێنی دەوڵەتی نەتەوەدا بەکار دەخرێت.
خراپترین جۆری مۆڕاڵی مرۆڤە کە ڕقبوون لە وی تر دەچێتە ترۆپک و بەمەش جینۆساید و قڕ کردن بەناوی نەتەوەوەی لێ بەرھەم دێت.
لە ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا فاشیزم بەھەموو فۆرمەکانیەوە تاوانیان دەرھەق بە نەتەوەی کورد کردوە، و تەنھا قوربانی دەستی ئەم سیستەمە فاشیزمە لەناوچەکەدا کوردە . وە کورد وەک نەتەوە زۆرترین قوربانی دەستی فاشیزمە .
تورکیا وەک دەوڵەت نوێنەری ئەم سیستەمە فاشیزمە دەکات لە ناوچەکەدا ، وە فاشیزم وەک ڕۆح بەناو دەماری کۆمەڵگە تورکیەکەدا ڕۆچووە و زۆرینەی کۆمەڵگەی تورکی ئەم مۆڕاڵە نا ئەخلاقیە وەک شانازی و سەروەری نەتەوەی دەبینن.
بەمەش بە ھیچ شێوەیەک ترس و تۆقاندن و کوشتنی کوردەکانی نێو کۆمەڵگە تورکیەکە بە شۆک وەرناگرێت و بگرە وەک چالاکی و ھێز و ئیرادەی دەزانێت.
ئەمە پێی دەوترێت مەستبوون بە خوێن وچێژ وەرگرتن لە سزادانی ئەوانی تر . پێناسەی ئەوانی تر لە ستراتیژی سیاسەتی تورک و لەناو ھێزە شۆڤێنیزم و ڕاسیزمەکەی تورکدا واتە کورد !
کورد ئەو مرۆڤە نەعلەت لێکراوەیە لە دیدی تورکەوە کە دەبێت یان ببێتە تورک و لەناو تورکبووندا خۆی مەحف بکاتەوە، یان دەبێت بەزۆر مەحف بکرێتەوە.
ئەمە سیاسەتی ١٠٠ ساڵەی دەوڵەت نەتەوەی تورکە دەرھەق بە کورد . و لە ھیچ شتێک درێغی نەکردوە وەک سڕینەوەی ناسنامە و مێژووەکەی و کاول کاری و قەتل وعام کردن.
نزیکترین کارە نامرۆڤەکانی ئەم سیستەمە شەھید کردنی ئەو ٧ ئەندامی خێزانە بوو لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیای تورکیا.
ئەمە زەنگێکە تا بەگوێی ھەموو کوردێکدا بدات کە ھەرگیز ناتوانیت لە ئاشتیدا بژیت، مادام شۆڤێنیزم ھێشتا لە خوێن بەرەکانی دڵی دەوڵەت نەتەوەدا لێدەدات ، وە ھێشتا سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ھەژموونی خۆی بەسەر جیھاندا ھەیە.
بۆیە کورد وەک نەتەوە و وەک ناسنامەی بوونی دەبێت ھوشیار بێت و پاڵی لێنەداتەوە و ئەم خوێن ڕێژیە ئەم فاشیزمە لە بەردەرگای ھەمووماندایە.
جا تێکۆشان و بەرخۆدان لە ھەر ڕێگەیەکەوە دەکرێت دەبێتە ئەرک و بەھەر شێوەیەک دەکرێت دەبێت ھوشیاری ئەو دۆخە بە دنیا بگەیەنرێت.

ادریس

هاوبەشی :