بە گوێرەی ڕاگەیاندنەكان دوو کەس لە هێرش بۆ سەر كەشتی بارهەڵگری نەوتی ئیسرائیل لە کەنارەکانی عومان کوژراون

392
0
هاوبەشی :

لەبی بی سی عەرەبیەوە وەرگیراو كراوە بە كوردی:- هیوا كاكەوڵا

کۆمپانیای زۆدیاك دەریاوان، کە کۆمپانیای ئیسرائیلییە ڕایگەیاند، دوو ئەندامی دەستەی كەشتی بارهەڵگری نەوتی کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی کوژران لە ئەنجامی هێرشێكی چەكداری لە دەریای عەرەبدا، كەشتیەكە لەلایەن هەمان كۆمپانیاوە(زۆدیاك) بەڕێوە دەبرا

زۆدیاك ماتریمیت وتی یەکێک لە مردووەکان بەریتانیە و ئەوی تریان ڕۆمانییە

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕاپۆرتی پێشتری گرووپی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانی دەریایی بەریتانی پشتڕاست کردەوە کە درەنگانی شەوی پێنجشەممە لە نزیک دوورگەی موسەیرەی عومانی ڕووداوێك ڕوویدا ، بەڵام وردەکاری زیاتری نەخستنە روو .

زۆدیاك دەریایی كە بنکەكەی  لە لەندەنە ڕایگەیاند یەکەی دەریاییەكە بەرپرسیار بووە لە بەڕێوەبردنی بارهەڵگری  مێرسەر ستریت،  بەڵام خاوەنی نییە

زۆدیاك دەریایی بەشێکە لە گروپی زۆدیاك، کە خاوەنەکەی کۆمپانیای (ئیال عۆفەر)ی بزنسمانی ئیسرائیلییە، کە کۆمپانیاکانیان بریتین لە گواستنەوە، خانووبەرە، تەکنەلۆجیا، بانکی و وەبەرهێنان

هاوبەشی :