راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە دەربارەی هێرشی چەكدارانی پارتی بۆ سەر گروپێكی گەریلا

624
0
هاوبەشی :

راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە):

“دەستەیەکی بچووک لە گەریلاکانمان، کە لەسەر ئەرکی خۆیان بوون، کە لە ناوچەیەکەوە بڕۆن بۆ ناوچەیەکی تر، دوای ئەوەی گەیشتوونەتە ناوچەیەکی خەلیفان، لە ٢٦ی تەممووزەوە پەیوەندییان لەگەڵ ئێمە پچڕابوو.

بەپێی زانیارییەکانمان، کە لە خەڵکی خۆجێی ناوچەکەوە بە دەستمان هێناوە، هێزەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ئەو دەستەیە لە گەریلاکانیان گەمارۆداوە و هێرشیان کردووەتە سەریان و هەندێک لە هەڤاڵانمان شەهید بوون. ئەوە زانیاریی خەڵکی خۆجێی ناوچەکەیە. ئەو ناوچەیە لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە گەمارۆ دراوە، رۆیشتن بۆ ئەو ناوچەیە قەدەغە کراوە و هیچ زانیارییەک لەوبارەیەوە دەست ناکەوێت.

لە هەمان کاتدا بەرپرسانی پەدەکە لە راگەیاندنەکاندا لێدوانیان داوە، کە لە خەلیفان رووداوێک روویداوە. لەبارەی چارەنووسی ئەو هەڤاڵانەمانەوە نیگەرانین. ئەوە هیچ مانایەکی نییە، کە دەستەیەک، کە تەنها بەوێدا دەڕۆن گەمارۆ بدرێن و هێرش بکرێتە سەریان. ئەو دۆخە قبوڵ ناکرێت. لەوە تێدەگەین، کە هەڵوێستێکی وەها تەنها خزمەت بە دوژمنانی گەلی کوردستان دەکات.

پێش ئەوەى زۆر گوشار لە سنوورەکانی دان بە خۆداگرتن بکرێت، چاوەڕێن پەدەکە لەبارەی چارەنووسی ئەو هەڤاڵانەوە بۆ ئێمە و رای گشتی، نەک بە چەواشەکارانە و پێچەوانە، بەڵکو بە شێوەیەکی دروست زانیاریی بڕواپێکراو و متمانە پێکراو بڵاوبکاتەوە.

لە دۆخێکی قەیراناویی مێژوویدا لە بەرامبەر ئەو هێرشکارییە، کە لە رووی بەرژەوەندیی نەتەوەیی گەلی کوردەوە دەتوانێت رێگا بۆ زیانی گەورە بکاتەوە، ئێمە داوا لە گەلی کورد دەکەین، کە هەستیار و هۆشیار بن و هەموو لایەنە سیاسییە پەیوەندیدارەکان لەسەر ئەرکی هێڵی نەتەوەی بەرپرسیارانە بجوڵێنەوە”.

 

هاوبەشی :