ئازادیخوازان ھەلمەتی پشتیوانی ئازاد کردنی مامۆستا بەدەل بەرواریان دەست پێکرد

657
0
هاوبەشی :

ئازادیخوازانی کوردستان و جیھان ھاشتاگی پشتیوانی ئازادکردنی مامۆستا بەدەل بەرواریان دەست پێکرد

جێگەی ئاماژەیە لە ٢٥ئەم مانگە لێبرینی موچە کۆتایی پێھێنرا لە بەرامبەر ئەم بریارەش ھەر یەک لە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی شانازییان بەو بریارە وە دەکرد وەکو دەسکەوتێک وەسفیان کرد.

لە ھەمان کاتیشدا سبەی رۆژی دادگایی کردنی مامۆستا بەدەل بەرواریی و ھاورێکانیەتی کە ھۆکاری دەسگیرکردنەکەیان داوا کردنی لێبرینی موچە و وەرگرتنی موچەکانیان بوە،بۆیە ئازادیخوازان  لە سۆشیال میدیا بە ھاشتاگێک پشتیوانی مامۆستا بەدەل و ھاورێکانی دەکەن و داوای ئازاد کردنیان دەکەن،کە ئەمەی خوارەوە دەقی ھاشتاگەکەیە:

بەهەزاران کەس لە سۆشیاڵ مێدیا کەمپینی ئازادی بۆ مامۆستا بەدەل بەرواریان دەسپێکزد..
سبەی پێنج شەمە ٢٩ / ٧ / ٢٠٢١ ڕۆژی دادگاییکردنی ڕێبەری مامۆستایان بۆ خواستی مووچەو ئازادی، مامۆستا بەدەل بەروارییە لە دادگای هەولێر و هیوای ئازادی بۆ دەخوازین. سەرباری ئەوەی دەرئەنجام هەرچییەک بێت لە دەسەڵاتەوە، ئێمە هەرگیز بێدەنگ نابین. بۆیە هیوامانە ئازاد بکرێت.

وەکو کەمترین ئەرک و بەرپرسیارێتی ئەم هاشتاگە بڵاو بکەنەوە

#ئازادی_بۆ_مامۆستا_بەدەل

 

هاوبەشی :