خەڵكی كرمانشان بۆ پشتیوانی خۆپیشاندانەكانی خوزستان ڕژانە سەر شەقامەكان

460
0
هاوبەشی :

بۆپشتیوانی خۆپیشاندەرانی هەرێمی خوزستان، ئێوارەی ئەمڕۆ خەڵكی كرماشان ڕژانە سەر شەقامەكانی شاری كرماشان ئەم پشتیوانی و پشتگیریەی خەڵكی كرمانشان  یەك بوون و یەكێتی گەلانی ئێران پیشان دەدات دژی دەسەڵاتی سەركوتكەر و دیكتاتۆری ئێرانی، هەر بۆیە ئەو دەسەڵات سەركوتكەرە پشت بەهێزە سەركوتكەرەكانی دەبەستێت و زۆر بێڕەحمانە كەوتۆتە وێزەی خەڵكی بەتایبەتی ئەم ئێوارەیە لە كرمانشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەدەستڕێژی گوللە و گازی فرمێسك ڕێژ هەوڵی بڵاوە پێكردنی خۆپیشاندەرانی دا

هەواڵەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان واڕادەگەیەنن، لە گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان دەستگیر کراون ‌و هاوکات هێڵەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندی زۆر سنوردار بۆتەوە و بە گرانی پەیوەندی دەبەسترێت.

ئەم خۆپیشاندانانە درێژەی ئەو خۆپیشاندانەیە كە لە ١٥ ئەم مانگەوە لە شاری ئەهوازی هەرێمی خوزستان دەستی پێكر بە هۆكاری كەمی خزمەت گوزاریەكان لەو شارە و لەوێشەوە خۆپیشاندانەكان گەیشتە  شاری تاران و شاری كرمانشان

هاوبەشی :