دابەشكردنی موچە دوادەكەویت

427
0
هاوبەشی :

 

 

بڕیاربوو ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆبێتەوە و بڕیار لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی موچەی مانگی (7) ی موچەخۆرانی هەرێم بدەن ، هەر ئەمڕۆش لیستی موچە بڵاوبكریتەوە .

بەڵام جێگری سەرۆكی حكومەت و زۆربەی وەزیرەكان تاوەكو ئێستاش لە دەرەوەی وڵات نەگەڕاونەتەوە لە گەشتی پشوی جەژندان ، بۆیە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە موچە ناكریت .

هەرچەند حكومەتی هەرێم پیشتر چەندین جار ڕایگەیاندبوو هەموو 30 ڕۆژ جارێك موچە دابەشدەكەن ، بەڵام تائێستا ڕوون نیە كەی دەستبەدابەشكردنی موچە دەكرێت ؟ ئایا لێبرین كۆتایی دێت یان ئەم مانگەش وەك مانگەكانی دیكە موچە بەلێبرینەوە دابەش دەكریت ؟

هاوبەشی :