توركیا و ڕوسیا بەبەردەوام گفتوگۆیان هەیە دەربارەی كڕینی بەشی دووی ئێس ٤٠٠

426
0
هاوبەشی :

لە چەند ڕۆژی ڕابوردودا ڕاگەیاندنەكانی توركیا ئەوەیان ڕاگەیان كە حكومەتی توركیا و ڕوسیا بەبەردەوام گفتوگۆیان هەیە دەربارەی كڕینی بەشی دووی ئێس ٤٠٠ لە داهاتویەكی نزیكدا هەردوولا ئیمزای ڕیكەوتنێكی نوێ دەكەن ، ئەم هەواڵە لەلایەن كۆمپانیای پیشه‌سازی به‌رگری ئاسمانی رووسیا پشتڕاستكراوەتەوە

لە هەمان كاتدا میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویان كردەوە ڕاوێژكاری سیاسی دەرەوەی ئەمەریكا ڤیكتۆریا نولاند و كۆنگرێسمانەكانی ئەمەریكا كۆبونەوەیەكیان كردوە و لەسەر پرسی پەیوەندی توركیا و ڕوسیا و سیستەمی بەرگری ئێس ٤٠٠  بەچڕی گفتوگۆیان كردوە و كۆنگرێسمانەكان جەختیان كردۆتەوە نابێت ئەمەریكا بێ دەنگ بێت بەرامبەر بە توركیا و دەبێت هەڵوێستی توندی هەبێت.

ڤیكتۆریا نولان لە وەڵامی سیناتۆرەكاندا، ئەمەریكا گەمارۆی ئابوری خستۆتە سەر توركیا بەهۆكاری كڕینی ئەو سیستەمە بەرگریە ئەگەر بێت و توركیا بەردەوام بێت ئەوا ئەمەریكا سزای توند دەخاتە سەر توركیا، جەختیش كردەوە كە ئەوسزایانەی خراونەتە سەر توركیا بەردەوام دەبێت و ئەمەریكاش ئامادە نیە هەڵیان بوەشێنێتەوە

هاوبەشی :