لە سلێمانی و ڕانیە و گەرمیان تەڤگەری ئازادی، گەنجان، ژنان، كەسوكاری شەهیدان وكۆمیتەی شەهیدانی پەكەكەی باشور سەردانی مەزاری شەهیدانیان كرد
تەڤگەری ئازادیی و ژنان و گەنجان کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان لەگەڵ کەسوکاریی شەهیدان لە گەرمیان، سلێمانی و ڕانیە سەردانی مەزاری شەهیدان و گڵکۆی خەباتکارانیان کرد و سۆز و پەیمانی بەردەوامیدان بە ڕێباز و ڕێگای شەهیدانیان دووپات کردەوە.
ئەم سەردانانە وەک نەریتێکی ساڵانە و بەبۆنەی جەژنی قوربان، سەردانی مەزاری شەهیدانی ئازادیی و گڵکۆی خەباتکارانیان کرد.
لە گەرمیان هاوڕێ جەبار، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی، لە سلێمانی ئازاد محەمەد، هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانیی تەڤگەری ئازادیی، لە ڕانیە ئیدریس عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجوومەنی تەڤگەری ئازادی لە ڕاپەڕین (ڕانیە) لە سەر گڵكۆی شەهیدان ووتاریان پێشكەشكرد و جەختیان لەسەر بەردەوامی ڕێبازی شەهیدان كردەوە و پەیمانمان دووپات كردەوە بۆ بەردەوامیدان بە ڕێبازی شەهیدان، لەخەبات و تێکۆشان لە پێناو ئازادییدا، شەهیدان بەنرخترین شت کە ڕۆحیانە بەخشیان لە پێناو پاراستنی کوردستان و دەستکەوتەکانی گەلی کورد.
لە تەوای سەردانەکەدا، گوڵ لەسەر مەزاری شەهیدان دانران ڕۆحی پاك و بێگەردیان بەرز و شكۆدار ڕاگیران.
دواتر بە درووشمی شەھیدان نامرن، کۆتایی بە ڕێوڕەسمەكان هێنران.