بەهۆكاری بێ ئاوی لە خوزستان باشوری ڕۆژئاوای ئێران چوار شەوە بە بەردەوامی خۆپیشاندانە
بەهۆكاری بێ ئاوی خەڵكی هەرێمی خوزستانی (ئەهواز) ئێران ئەوە بۆ ماوەی چوار شەوە بەردەوام ڕژاونەتە سەر شەقامەكان خۆپیشاندان دەكەن شەو و دوای شەو خۆپیشاندەكان بەرفراوان تر دەبێت.
هێزە چەكدارەكانی دەسەڵاتی ئێران هێرشیان كردە سەر ئاپۆرای خۆپیشاندەكە و كوژراو برینداری لێكەوتەوە، بەپێی هەواڵەكانی مافی مرۆڤ تاكوو ئێستا چوار كەس كوژراون و خەڵكێكی زۆریش بریندار بوون. دەسەڵاتدارانی ئێران لەبری ئەوەی بچن بەدەنگ داواكانی خۆپیشاندەرانەوە هێزە چەكدارەكانی لە شاری تاران و دەوربەریەوە دەنێرێت بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكان
شاری ئەهواز ناوەندی هەرێمی خوزستانە و زوربەی دانیشتوانەكەی عەرەبن ،خوزستان دەكەوێتە باشوری ڕۆژئاوای ئێران ، ئەوە بۆ ماوەی چوار شەوە خۆپیشاندان بە بەردەوامی و بەرفراوانی لە شاری ئەهواز و شارو شاروچكەكانی دەوروبەری :- (شاور، کەرخە، سوسەنگرد، خەفاجیە، کوت سەید نەعیم، کوت عەبدوڵا، شادگان، حەمیدیە، شوش، بوستان، ئابادان، بەندەر ماهشەهر، خوڕمشار، مەلا سانی، هوێزە، ئەبو حەمیزە و مەشهەد) بەڕێوەچووە.