ڕۆژی سێ شەممە، ڕێكەوتی ٢٠ تەموزی ٢٠٢١ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانە

382
0
هاوبەشی :

توێژەرە گەردوونی  ئیسلامیەكان یەك ڕۆژ دوای ڕۆژی وەستانی حاجییان لە عەرەفە بە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دیاریكردەكەن.

دەوڵەتی سعودیە بڕیاریداوە ڕۆژی سێ شەممە ٢٠  تەموزی ٢٠٢١ وەك یەكەم ڕۆژی جەژن قوربانی پێرۆز بێت.

وەك ئاشكرایە بەهۆكاری هاتنی جەژنەوە بازاڕەكانی شار و شارۆچكەكانی كوردستان قەرەباڵغی بە خۆیانەوە دەبینن و نرخی شتومەكەكان و پێویستیەكانی خەڵك زۆر دەچێت سەرەوە ، ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی دەبێت و خەڵكی بەشمەینەتی كوردستان ناتوانن كەلوپەلی پێویست بۆ خۆیان و خێزانەكانیان دابین بكەن ، بەخۆشیەوە بەشداری بەڕێوەبردنی ئەو جەژنە بكەن وەك لە وڵاتانی ئیسلامی و جیهان بەڕێوە دەچێت

هاوبەشی :