لافاوەكانی ئەوروپا ١٢٠ كەس گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكی زۆریش بێ سەرو شوێنن

348
0
هاوبەشی :

لە ئەوروپای ڕۆژئاوا زیاتر لە 120 کەس بەهۆی لافاوی وێرانکەرەوە گیانیان لەدەستدا، ئەم كارەساتە بە خراپترین كارەسات ئەژمار ئەكرێت لە دەیان ساڵی ڕابوردودا لە ڕۆژئاوای ئەوروپا

بارانبارینی بەخوڕ لە ڕۆژئاوای ئەوروپا، بووە هۆی بەرزب ونەوەی ئاستی ڕووبارەکان بە هۆكاری ئەوە لافاوێکی زۆر تێكدەرانە و ماڵوێرانكەری لێكەوتەوە.

لە ئەڵمانیا  ژمارەی قوربانییەکان لە 100 کەس تێپەڕیوە، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکل داوای كردوە ڕێ و شوێنی توند بگیرێتەبەر بۆ كەمكردنەوەی كارەساتی دڵتەزێن و ماڵوێرانی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە بەلجیکاوە گەیشتوە، بەهۆكاری دۆخی خراپی کەشوهەوای ئەو وڵاتەوە 22 كەس گیانیان لەدەستداوە

تا ئێستا سەدان کەس لە ئەڵمانیا بێسەروشوێنن، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکل بەڵێنی پشتگیری تەواوی بۆ قوربانییەکان داوە

هاوبەشی :