ئەمڕۆ بۆ چوارھەمین ڕۆژ پێشەنگای نمایش کردنی بەرھەمە خۆماڵیەکان لە سلێمانی بەردەوام بوو

501
0
هاوبەشی :

لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی بۆ چوارھەمین ڕۆژ پێشەنگای نمایش کردنی کارگە ناوخۆییەکان و بەرھەمە خۆماڵییەکانی ھەرێمی کوردستان بەرێوەچوو

لە پێشەنگاکەدا کە زۆرینەی کارگە خۆماڵییەکانی ھەرێمی کوردستان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەرێمدا بەژدارییان تێدا کردوە جۆری کاڵا و بەرھەمەکانیان کە خۆی لە بەرھەمە خۆراکی و پاککەرەوەکانی ناو ماڵ و پێداویستیە کارەباییەکان و ھەرەوەھا بەرھەمی چنین و بوارەکانی جوانکاری پێک ھاتوون لە پێشەنگاکەدا نمایش کردوە

ساکار حەمە کەریم کە یەکێک بوو لە رێکخەرانی پێشانگاکە بۆ دەرچە میدیا بەمجۆرە باسی لە ئامانجی پێشانگاکە کرد و وتی:من وەکو ھەنگەوانێک بەژداریم لە پێشانگاکە کردوە و ئامانجمانە لە رێگەی نمایش کردن و ناساندنی بەرھەمە ناوخۆییەکانەوە جارێکی تر کریاران بە بەرھەمی خۆماڵی ئاشنا بکەین و کۆتایی بەو قۆرخکارییە بێنین کە لە بازاردا ھەیە لەلایەن کالاو شتومەکی ھاوردە و بیانیەوە و چی تر ھاولاتیان بۆ پێداویستیە سەرەتاییەکانیان پەنا بۆ کالا و شتومەکی بیانی نەبەن

لە درێژەی قسەکانیدا ساکار ئاماژەی بەوەدا کە کە پێشانگاکە رۆژانە کاتژمێر شەشی ئێوارە تا یانزەی شەو بەردەوام دەبێت و ئەمرۆ چوارھەمین رۆژە و سبەی کۆتا رۆژی پێشانگاکە دەبێت

هاوبەشی :