ڕۆحی شەهیدانی ١٤ تەموزی ١٩٨٢ زیندانی ئامەد و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ئازادی بەرز و شكۆدار ڕادەگرین

667
0
هاوبەشی :

(٣٩) ساڵ لەمەو پێش لە زیندانی ئامەد لە ١٤ تەموزی ساڵی ١٩٨٢شەهیدان ( کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، ئاکیف یڵماز و عەلی چیچەك ) لەدژی کودەتای فاشیست – سەربازی ١٢ی ئەیلول، بڕیاری بەرخۆدانی گەورەی ڕۆژوی مردن بەڕێوەبرا، شەهیدانمان وەرچەرخانێكی گەورەیان كرد لە بەرخودان و بەرەنگار بوونەوەی هارترین و فاشسترین دەوڵەت لە جیهاندا و بڕوا و متمانە وڕۆحی بەرەنگار بوونەوە و ئیرادەیان گەڕانەوە بۆ گەل و دوژمنی فاشستی توركیان تێكشكاند بوونە سەرچاوەی بەرخودانەكانی تەڤگەری ئازادی گەلەكەمان و هەستانەوەی ڕۆحی بەرگریگردن

هەر بەو بۆنەیەوە نەپەگە ڕاگەیاندراوێكی گرنگی دەربارەی شەهیدانی بڵاوكردۆتەوە

راگەیاندراوەکەى فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە:

“هاوڕێ مەزڵوم دۆغان، کە هەوێنی هۆشمەندیی حیزبەکەمانی ئافراند و بە چالاکییەکەى لە ٢١ی ئاداری ١٩٨٢دا مەشخەڵی بەرخودانی زیندانی ئامەدی هەڵگیرساند، لە ١٧ی ئایاری ١٩٨٢ دا لە بەشی چوار و لەلایەن چوارکەسەوە، کە بە چالاکیی چوارەکان دەناسرێت وەرچەرخا بۆ ئاگرە گەورەکەی ئازادی، بە بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەممووز ئەو هەڵوێستە شکۆمەندە لە دژی لیژنەى دەوڵەتی تورکی فاشیست سەرکەوت.  بڕیاری حیزبەکەمان پەکەکە لە ساڵی ١٩٨٢دا بۆ گەڕانەوە بۆ وڵات و هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لە ساڵی ١٩٨٤ لە چوارچێوەیدا پێکهات.

ئەو هەڵوێستە شکۆمەندە  مێژووییە، مێژووی وەرچەرخاند بۆ راستیی تێکۆشانێکی گەورە و راستیی گەلێکی ئاشکرا کرد و ئێستاش بەرەو سەرکەوتن دەڕوات. گەلی کوردستان وەک “رۆژی شکۆمەندی” پێشوازی لە ١٤ی تەممووز دەکات، رۆحی بەرخودانی ١٤ی تەممووزیشی کردووە بە نەریتێک و لەسەری تێدەکۆشێت. گەریلاکانی ئازادی ٣٧ ساڵە لەسەر ئەو هێڵە شەڕ دەکەن. نەریت و راستیی تێکۆشانی ٤٠ ساڵە چۆن تاوەکو ئێستا بە شکۆمەدانە نوێنەرایەتی کرا و بەرەو سەرکەوتن براوە، لە ئێستاش بە دواوە تێکۆشان زۆر گەورەتر بەڕێوەدەچێت، سەرکەوتنی گەورەتریش بەدەست دەهێنرێت و سەرکەوتن دڵنیایی و مسۆگەر دەکات.

بزووتنەوە و هێڵی پەکەکە، کە ٤٠ ساڵە سات بە سات تێدەکۆشێت، سەردەکەوێت، بەها و نرخ دەئافرێنێت و گەلی کوردستان سەربڵند دەکات و سەریدەخات، ئەمڕۆ ڕووبەڕووی هێرشی گەورە بووەتەوە. هێزە هەژمونگەراکان، دەوڵەت نەتەوە فاشیستەکانی ناوچەکە و نۆکەرەکانیان، کە نەیانتوانی بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە ئامانجەکەیان بگەن، دەستیان لە ئامانجەکەیان بۆ پاکتاوکردنی بزووتنەوەى ئازادی لەسەر هێڵی ئاپۆیی و هێرشە ئایدۆلۆژی، کولتوری و سەربازییەکانیان هەڵنەگرتووە.

بەڵام گەریلاکانی ئازادیی کوردستانیش بە ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی، لە هەڵوێستی بەرخودێرانە و بەرەنگارانە و هەڵوێستی شکۆمەندانەی گەورەی ١٤ی تەممووز، لە راستیی ژیانی پەکەکە و هێڵی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیدا سازشی نەکردووە و لەو پێناوەدا بە شەڕێکی گەورە وەڵامی پێویست دەداتەوە.

بەرخودانی گارە، کە لە ١٠-١٤ی شوباتی ٢٠٢١دا بە فەرماندەیی فەرماندەی گەورەمان هاوڕێ شۆڕش بەیتوشەباب ئەنجامدرا و وەرچەرخا بۆ داستانی سەرکەوتن. بەرخودانی مام رەشۆ لە ٢٣ی نیسان تا ٣ی ئایاری ٢٠٢١ بە فەرماندەیی هاوڕێ سەرحەد گراڤی و ساریا دیار، بەرخودانی ئاریس فاریس لە ٦-٨ی ئایاری ٢٠٢١ بە فەرماندەیی فەرماندەی یەژاستارمان هاوڕێ دیانا ماریا و ئامارا جودی، شەڕی گەریلایی لە حەفتانین، خواکورک، ئاڤاشین، زاپ، مەتینا و سەرتاسەری باکووری کوردستان گەورەترین سەلمێنەر و نیشاندەری ئەوەیە، کە رۆح، ورە و ئیرادەی ١٤ی تەممووز سەردەکەوێت.

ئەو هاوڕێ هێژایانەمان، هەر یەک لەوانە بە هەڵوێستی گەورەی مرۆڤانەیان وەک سیبمولێک شوێنی خۆیان لە ناو مێژوودا تۆمار کرد. ئێمە بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، کە لەسەر هێڵی ئەو هاوڕێ هێژایانە بڕۆین، تێکۆشانی پیرۆزی داهاتووی رووناک، دیموکراسی، یەکسانی و ئازادیی گەلانی ناوچەکە و گەلی کوردستان سەردەخەین و ئەو قارەمانانە وەردەگەڕێنین بۆ نەمری و هەرمان. بە ناوی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە ئێمە بڕوا و بڕیارێک، کە ئاڵای بەرخودان، کە لە شەهیدان وەرگیراوە بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئازادیی کوردستان تاجداری دەکەین. بە بڕوای سەرکەوتنەوە ئێمە سڵاو لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین”.

هاوبەشی :