حكومەتی عێراق یەك ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند

302
0
هاوبەشی :

 دوێنێ لە بەشی كۆڕۆنای نەخۆشخانەی ئیمام حسێنی فێرکاریی لە پارێزگای زیقار ئاگركەوتەوە كارەساتێكی گەورەی بەدوای خۆێدا هێناو بووە هۆكاری گیان لەدەستدانی زیاتر لە پەنجا كەس و بریندارێكی زۆر، حكومەتی عێراق  ڕۆژێك ماتەمینی و ٣ڕۆژ پشوی لە عێڕاق ڕاگەیاند،.

بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی زیقار، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمییدا ڕایگەیاند، کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە، ٥٤ کەس گیانیان لەدەستداوە، بەڵام سەرچاوەكانی هەواڵ وا ڕادەگەیەنن”ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٦٣ کەس”.

دوای ڕوداوەکە، مستەفا کازمی چووە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە و کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی ئەمنیی ئەنجامدا، تاکو هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، ڕوون ببێتەوە.

لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی ڕاسپارد، بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاریی پزیشکیی بۆ زیقار و بریاریدا ئەو نەخۆشاخەنەی، برینەکانیان سەختە و پێویستییان پێی هەیە، ببرێنە دەرەوەی عێراق، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

 سێ مانگ پئش ئێستا لە كارەساتی دڵتەزێنی  نەخۆشخانەی ئیبن ئەلخەیبی شاری بەغدا،     زیاتر لە ٨٠ کەس  گیانیان لە دەستدا و دەیان كەس برینداربوون

هاوبەشی :