هەڵبژاردنی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ لە عێراق ، كات و شێوازی دەنگدان دیاری كرا
ئەمڕۆ لە سلێمانی، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند هەركاتێک كۆمسیۆن ئەو ژمارانەی پەسەندكرد، كە دراوە بە كاندیدەكان بانگەشە دەستپێدەكات.
لە كۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەكەدا، ئامانج عەزیز ووتی پرۆسەی دەنگدان بە دوو شێواز بەڕێوەدەچێت، ئەوانەی خۆیان تۆماركردووە، بەو كارتەی وەریگرتووە دەتوانێت دەنگ بدات، ئەوانەیشی خۆیان نوێ نەكردووەتەوە دەتوانێت بە كارتە كۆنەكە دەنگ بدات.
هەروەها ئەوشی ڕاگەیاند لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ٧٩٪ی دەنگدەران تۆماری دەنگدانیان نوێ كردووەتەوە، زیاتر لە ملیۆنێك و ٣٦٠ هەزار كەس مافی دەنگدانی هەیە. هەر لەو كۆبونەوە ڕاگەیاندنەدا ئەو بەرپرسە ڕایگەیاند: بۆ ڕێگریی لە ساختەكاریی، كۆمسیۆنی هەڵبژارنەدان پشتی بەستووە بە ئامێرە ئەلیكترۆنییە زیرەكەكان، هەروەها گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەڵمانیدا كردووە بۆ پشكنینی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان پێش دەستپێكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن.
لەبارەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە وتی: دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە سەرجەم ژمارەی كاندیدەكان پەسەند دەكرێت، پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات.
بڕیارە سێ مانگی تر و ڕۆی ١٠ی ترینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت.