پەڕلەمانی بەلجیکا جینۆسایدی ئێزدییەکانی پەسەند کرد

365
0
هاوبەشی :

لە بڕیارەکەى پەرلەمانی بەلجیکادا جیۆسایدی ئێزدییەکان لە عێراق و سوریا لەلایەن چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا “ئیدانە و پەسەند کراوە”.

بۆ ئەوەى لە سزا دەرباز نەبن دەبێت رێگا یاسایەکان بەکار بهێنرێن

پەرلەمانی بەلجیکا لە پرۆژە بڕیارە پەسەندکراوەکەیدا داوای لە حکومەت کرد، “بۆ ئەوەى تاوانی پاکتاوکردن و جینۆسایدی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا بەبێ سزادان تێنەپەرێت دەبێت هەموو رێگا یاساییە نێونەتەوەییەکان، لە ئاستی نێونەتەوەی و ناخۆیدا  بگیردرێنە بەر”.

پەرلەمان داواشیکردووە، “تاوانەکانی دژ بە کۆمەڵگەى ئێزدی و ئەو تاوانانەى لەلایەن ئەنجامدەرە بەلجیکییەکانەوە لە دژیان ئەنجامدراوە، بە دڵنیاییەوە دەستنیشان دەکرێن و سیستمی دادپەروەریی بەلجیکا پشتیوانی لە هەموو ئەو هەوڵانە دەکات و یارمەتیدەر دەبێت”.

دەبێت هاوکاریی ئێزدییەکان بکرێت بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر خاکی خۆیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان

لە پرۆژە بڕیارەکەدا داوا لە بەلجیکا کراوە، کە هاوکار بێت بۆ گەڕانەوەى ئێزدییەکان بۆ سەر خاکی خۆیان و سەرلەنوێ ئاوەدان کردنەوەى ناوچەکانیان.

پرۆژە بڕیارەکە لەلایەن پەرلەمانتارەکانی دیموکرات مەسیحییەکان (سی دی ئێچ / cdH)ەوە پێشکەشکراوە. هەروەها لەلایەن حیزبی یەکێتیی نوێی فلاندەر (N-VA) و کۆئین مەتسیووە ئیمزا کراوە و ٧ حیزبی بەشداربوو لە حکومەتی هاوپەیمانیی بەلجیکا پشتیوانیان لە بڕیارەکە کرد.

جۆرجیس دالیماگن لە حیزی دیموکرات مەسیحی و ئەندامی کۆمسیۆنی پەرلەمان رایگەیاند، ئەو پرۆژە بڕیارە بە کۆدەنگی و  یەکگرتوویی پەسەند کرا و زۆر “پێی سەربەرزین”.

جۆرجیس دالیماگن وتیشی، “بەڵگەکان روون و ئاشکرا بوون. بەڵگەى زۆر هەبوون و گرنگ بوون. لە هاوینی ٢٠١٤ەوە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) پلانی بۆ جینۆساید و کۆمەڵکوژییە داڕشت. گۆڕە بە کۆمەڵەکان دۆزرانەوە، گوشاریان لێکرا، کە بە زۆر ئایینەکەیان بگۆڕن. هەموو ئەوانە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتین”.

جۆرجیس دالیماگن و کۆئێن مەتسیو لە کۆتایی ساڵی رابردوودا سەردانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریایان کردبوو.

لیستی تاوانەکانی دژ بە ئێزدییەکان

لە پرۆژە بڕیارەکەدا لیستی پێشێلکاری و تاوانەکانی دژ بە ئێزدییەکان ئامادە کراوە. لە لیستی تاوانەکانی دژ بە ئێزدییەکاندا هاتووە، “پۆگرۆم (کوشتاری توندوتیژیانە و ئازاری پێکهاتەیەکی نەتەوەی، یان ئایینی بۆ سڕینەوەیان)، کوشتنی پیاوان بە پلان و بەرنامە بۆ دانراو، کۆیلەکردنی زایەندی و سێکسی ژنانی سەڵت بۆ بەرپرسان و سەربازان، رادەستکردنی دیلکراوەکان لە بەرامبەر فیدییەکی زۆر دا، زیندەبەچاڵکردنی ژنان، پیاوان و منداڵان، بە زۆر پێدانی ماددەی هۆشبەر بە منداڵان، بە زۆر کردنیان بە ئیسلام و چەکدارکردنی منداڵان”، ئەوانە بەشێکن لەو تاوانە، کە لە لیستی تاوانەکانی ئەو پرۆژە بڕیارەدا هاتوون.

 

 

هاوبەشی :

بۆچوونت چییە