جوڵانه‌وه‌ى کوردى و قه‌یرانى نه‌بوونی پێشه‌نگیه‌کى شۆڕشگێڕ
دیار غه‌ریب
جوڵانه‌وه‌ى کوردى له سه‌ده‌ى نۆزده‌دا هه‌رچه‌نده هه‌وڵیداوه قۆناخى ئه‌ماره‌ت و پارچه‌پارچه‌یى تێپه‌ڕ بکات و هه‌نگاو به‌ره‌و قه‌واره‌ى فراوانتر‌و سه‌ربه‌خۆ بنێت و هاوشێوه‌ى نه‌ته‌وه‌کانى تری دونیا‌و نه‌ته‌وه دراوسێکانى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى خۆى دروست بکات، به‌ڵام نه‌یتوانیوه سه‌رکه‌وتووبێت، ئه‌نجامى هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ى دراوه شکست و خۆدووباره کردنه‌وه بووه. هۆکارى ئه‌م خۆدووباره‌کردنه‌وه‌و شکستانه‌ش نه‌بوونى پێشه‌نگایه‌تیه‌ک بووه که بتوانێ له که‌سى خۆى و جوڵانه‌وه‌که‌یدا نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌و خه‌مى نه‌ته‌وه‌یه‌ک بکات. نه‌ک بنه‌ماڵه یاخود عه‌شیره‌ت یان پارچه‌یه‌ک له کورد‌و کوردستان له خۆیدا به‌رجه‌سته بکات. له هه‌مان کاتدا پێشه‌نگانى ئه‌و جوڵانه‌وانه له رووى هۆشیارى و پێداویستییه‌کانى قۆناخى خۆیانه‌وه سه‌یریان بکرێت ده‌توانین بڵێین له دواى ئه‌و قۆناخه‌وه بوون که تێیدا ژیاون. له هه‌مان کاتدا ئه‌وانه‌ى پێشه‌نگایه‌تى جوڵانه‌وه‌ى کوردیان کردووه چینى سه‌رده‌ستى کوردان بوون، ئه‌م چینه‌ش له کوردستاندا بریتیه له چینێک که نوێنه‌رایه‌تى میلله‌ت و ده‌وڵه‌ته سه‌رده‌سته‌کانى سه‌ر کوردستانیان کردووه، ئیتر ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیه له رووى ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی ماددییه‌وه بێت یان له رووى ئایدیۆلۆژى و بیر‌و باوه‌ڕه‌وه بێت. ئه‌مه‌ش واى کردووه که نه‌توانن به ته‌واوه‌تى خۆیان له نه‌ته‌وه‌ى سه‌رده‌ست و ئایدیۆلۆژیاى ئه‌وان داببڕن و له ئه‌نجامى ئه‌مه‌دا نه‌یانتوانیوه سیاسه‌تێکیش په‌یڕه‌و بکه‌ن که بتوانێت له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌دا سه‌رکه‌وتووبێت. به‌مڕه‌نگه گه‌لى کورد سه‌ده‌ى نۆزده‌ى تێپه‌ڕکردو و که‌وته ناو سه‌ده‌ى بیسته‌مه‌وه.
له سه‌ده‌ى بیسته‌مدا ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت له سه‌ره‌تادا تا راده‌یه‌ک جوڵانه‌وه‌ى کوردى له رووخسار‌و ناوه‌ڕۆکدا وه‌کو سه‌ده‌ى نۆزده درێژه به خۆى ده‌دات و ئه‌نجامى ئه‌م جوڵانه‌وانه‌ش هاوشێوه‌ى ئه‌وانه‌ى پێش خۆیان ده‌بن. هاوته‌ریبى ئه‌مه شێوه‌یه‌کى تر له‌جوڵانه‌وه‌ى کوردى چه‌که‌ره ده‌کات و ده‌خوازێت شێوازى کلاسیکى جوڵانه‌وه‌کانى پێش خۆى تێپه‌ڕ بکات ئه‌ویش دروستبوونى کۆمه‌ڵه‌و رێکخراو و پارت بوو. ئه‌وه‌بوو گه‌لێک کۆمه‌ڵه‌و رێکخراو له‌ناوچه‌ى جیاجیاى کوردستان دروست بوون و خواستیان تێکۆشانى کوردایه‌تى بکه‌ن. کۆمه‌ڵه‌کانى ته‌عالى و ته‌ره‌قى، جیهانزانى و هێڤى، ئازادى، خۆیبوون، کۆمه‌ڵه‌ى دارکه‌ر، پارتى هیوا، پارتى رزگارى و کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ى کوردستان. نموونه‌ى ئه‌و پارت و رێکخراوو کۆمه‌ڵانه‌ن که له‌نیوه‌ى یه‌که‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا دروست بوون و تێکۆشانیان کردووه، گومانى تێدا نییه دروستبوونى ئه‌م کۆمه‌ڵه‌و رێکخراوو پارتانه له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆخۆى هه‌نگاوێکى پۆزه‌تیف بووه بۆ تێپه‌ڕکردنى ئه‌و شێوه تێکۆشان و پێشه‌نگیه‌ى که له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا باڵاده‌ست بوو.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه ئه‌وه‌یه که سه‌یرى مێژووى ئه‌م کۆمه‌ڵه‌و رێکخراو پارتانه‌ش ده‌که‌ین ده‌توانین دوو جۆر کۆمه‌ڵه یاخود کۆمه‌ڵه‌کان وه‌کو دوو جۆر پۆلێن بکه‌ین، جۆرێکیان ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ن که نه‌بوونه‌ته رێکخراوو کۆمه‌ڵه‌ی جه‌ماوه‌ری و له‌سنورێکی دیاریکراودا که نوخبه‌ی رۆشنبیرانه سنوردار بوون و پاش ماوه‌یه‌ک کۆتای‌یان پێهاتووه و نه‌یانتوانیوه ببنه بزاڤێکی به‌رده‌وام. جۆری دووه‌م ئه‌و کۆمه‌ڵه‌و رێکخراوانه‌یه که په‌نایان بردۆته‌وه به‌ر چینی سه‌رده‌ستی کۆمه‌ڵگای کوردی و خواستویانه له‌رێگه‌ی ئه‌م چینه یاخود نوێنه‌رانی ئه‌م چینه‌وه پرۆسه‌ی به‌جه‌ماوه‌ریبوون ئه‌نجام بده‌ن و خۆیان له‌و قه‌یرانه رزگار بکه‌ن که جۆری یه‌که‌م به‌ده‌ستییه‌وه ناڵاندوویانه، ئه‌وه‌ی دیاره به‌م تاکتیکه به‌شێکی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌و رێکخراوانه توانیویانه له‌کۆمه‌ڵه‌یه‌کی سنوورداره‌وه ببنه بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری. ئه‌مه‌ش وایکردووه جوڵانه‌وه‌کان به ناو‌و رووخسارێکى نوێ به‌ڵام به ناوه‌ڕۆکى کۆن خۆیان دووباره بکه‌نه‌وه.
بۆ نموونه رێکخراوى ئازادى که له باکورى کوردستان دروست بوو له پێناو جه‌ماوه‌ری بووندا په‌نا ده‌باته به‌ر شێخ سه‌عیدى پیران، کۆمه‌ڵه‌ى ژیانه‌وه‌ى کوردستان له رۆژهه‌ڵات به هه‌مان شێوه په‌نا ده‌باته به‌ر قازى محه‌مه‌دو له باشوری کوردستانیش پارتى هیوا و رزگارى په‌نا ده‌به‌نه به‌ر مه‌لا مسته‌فاى بارزانى و شێخ له‌تیفى حه‌فیدو کاکه زیادى کۆیه هه‌تا بتوانن ببنه رێکخستنێکى جه‌ماوه‌رى. ئه‌م رێکخراوو پارتانه بوونه جه‌ماوه‌ری و جوڵانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا دروستکرد، به‌ڵام نه‌یانتوانی پرسی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن. سه‌رهه‌ڵدانی شێخ سه‌عید له‌ساڵی 1925دا له‌باکووری کوردستان و دروستبوونی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد ساڵی 1946 به‌رهه‌می ئه‌م موتوربانه بوون. هه‌ردوو ئه‌زموونه‌که‌ى باکورو رۆژهه‌ڵات ته‌مه‌نیان کورت بوو. دواتریش جوڵانه‌وه‌کانیان نه‌یانتوانی به‌رده‌وامی به تێکۆشان بده‌ن، ئه‌مه‌ش وایکرد که چینی باڵاده‌ستی کوردستان له‌و دوو به‌شه‌ی کوردستان تا ڕاده‌یه‌ک بێ رۆڵ ببێت و سه‌رکردایه‌تی جوڵانه‌وه‌ی کوردی له‌ده‌ست ده‌ر بچێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان و جوڵانه‌وه‌ی ئه‌یلولیش به‌رهه‌می ئه‌و موتوربه‌ی باشوور بوو، ئه‌وه‌ی له‌باشووریشدا بینیمان ئه‌م جوڵانه‌وه‌ش نه‌یتوانى هیواو ئاواته‌کانى گه‌ل به‌ده‌ستبهێنێ و کۆمه‌ڵگاو تاکى کوردیش به ئاڕاسته‌یه‌کى وه‌هادا ببات که پرسی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه و پرسی تاکی کورد وه‌کو پێوانه‌ی ئازادی و دیموکراتی چاره‌سه‌ر بکات. ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه که بانگه‌شه‌ی دیموکراتیه‌ت و ئازادی ده‌کرد، باسی له ژیانێکی نوێ ده‌کرد نه‌یتوانی پێوانه‌کانی کۆمه‌ڵگاى خێڵایه‌تى تێپه‌ڕ بکات، به‌پێچه‌وانه‌وه پێوانه‌کانی ئه‌م چینه‌ی سه‌قامگیر کرد و جڵه‌وی پرسی کورد و جوڵانه‌وه‌ی کوردی راده‌ستی ئه‌م چینه کرد. بێگومان ئه‌مه به‌و واتایه ناڵێین که خێڵ و تیره وه‌کو بۆرژواکان پێناسه بکه‌ین، به‌ڵکو ئه‌وه راستیه‌که که پێشه‌نگایه‌تی گه‌لێک تێپه‌ڕکردنی پێوانه و په‌یوه‌ندیه‌خێزانی و خێڵه‌کیه‌کانی پێویسته. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه باسی بکه‌ین ئه‌وه‌یه نهێنی ئه‌وه بدۆزینه‌وه که بۆچی جوڵانه‌وه‌ی کوردی له‌باشووری کوردستاندا هه‌تا ئێستا مه‌حکومی چینی سه‌رده‌ستی کوردستان بووه؟ ئایا بۆچی ئه‌م چینه دوای چه‌ندین شکست و کاره‌سات، به‌ڵام به‌شێوه‌و ڕه‌نگی نوێوه ده‌توانێت جڵه‌وی جوڵانه‌وه‌ی کوردی بگرێته‌وه ده‌ست.
له‌سه‌ره‌تادا باسمان له‌وه کرد که رۆشنبیران یاخود ئه‌وانه‌ی که دامه‌زرێنه‌ری پارتی بوون له‌پێناوی به‌جه‌ماوه‌ری بووندا په‌نایان برد بۆ ناو‌و ناوبانگی چه‌ند کاره‌کته‌رێکی چینی سه‌رده‌ستی کورد، مه‌لا مسته‌فای بارزانی دیارترین کاره‌کته‌ریان بوو. واته ئه‌وانه‌ی پێشه‌نگایه‌تی پارتی دیموکراتیان کرد باوه‌ڕیان به‌هێزی خۆیان و هێزی گه‌ل نه‌بوو، ئه‌مه وای لێکردن که په‌نا ببه‌نه به‌ر کاره‌کته‌ره‌کانی چینی سه‌رده‌ستی کورد. واته ئه‌وانه خواستیان سوود له‌هێزو توانای چینی سه‌رده‌ست وه‌ر بگرن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی خۆیان. ئه‌مه له کاتێکدایه که ئه‌وان خۆیان رێکنه‌خستبوو، بێ هێزبوون و زه‌مینه‌ی جه‌ماوه‌ریان لاوازبوو. ئه‌مه‌ش هۆکارێکى سه‌ره‌کى بوو بۆ پارچه‌بوونى ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه له ساڵى 1964دا، واته هه‌ر ئه‌و فاکته‌ره‌ى که بووه هۆى ئه‌وه‌ى په‌نا ببرێته به‌ر مه‌لا مسته‌فا بۆ سه‌رکردایه‌تى هه‌ر هه‌مان فاکته‌ر بوو که واى کرد باڵى مه‌کته‌بی سیاسى پارتى هه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ر بارزانی دابنێت و پارتی پارچه ببێت و له‌و پرۆسه‌یه‌شدا بارزانی سه‌رکه‌وت و قازانجی کرد‌و باڵی مه‌کته‌بی سیاسی دواى جیابوونه‌وه‌ش نه‌یتوانى له‌سه‌ر پێى خۆى رابوه‌ستێ و دواتر خۆى هاویشته ناو باوه‌شى رژێمى ئێراقه‌وه‌و دواتریش خۆى ته‌سلیمى سه‌رکردایه‌تى پارتى کرده‌وه. به‌واتایه‌کى تر ئه‌و توێژه خوێنده‌واره ورده بۆرژوایه که ده‌یانخواست ب