نرخى دۆلار بەرامبەر دینار دابەزى
لە ڕۆژ نیوزەوە وەرگیراوە
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا نرخى دۆلار بەرامبەر دینار دابەزى و بەشێوەیەک
١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى دراوەکاندا، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەراورد بە چەند ڕۆژى ڕابردوو دابەزى و بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و دوێنێش ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا.
هاوکات، لە چەند ڕۆژى ڕابردودا بەهاى دۆلار بەرامبەر دینار بەرزترین ئاستى تۆمارکرد و هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٥٠ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە ٨٣٠ لیرەى تورکى.
هاوکات، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەر بە ١٧٥ هەزارە و ٥٠٠ دینارە و نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ٢٠٥ هەزار دینار.