لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا دژی دەوڵەتی تورک گردبوونەوە ڕێکخرا
دژی فاشیزمیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، کوردستانیان و ئازادییخوازان لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا گردبوونەوە.
گردبوونەوەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ بە دەستپێشخەریی تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیی ئەنجام درا لە شاری لەندەن.
لە گردبوونەوکەدا، کوردستانیان و هاوڵاتیانی ئازادیخوازی تورک و ئەنتەرناسیۆناڵ بەشدارییان کرد و فاشیزمیی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.
بەشداربوانی چالاکییەکە، تیشک خرایە سەر دۆخی ڕۆژنامەنووسان، چالاکوان و سیاسەتمەداران، کە بە شیکی زۆریان لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدان و ئاماژە بە هەوڵەکانی داخستنی هەدەپە کرا، لەلایەن دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپەوە.
بەشداربوان بەدەم وتنەوەی دروشمەکانی ‘ئاکەپە-مەهەپە، داعش، تیرۆرست و فاشیزمن’، ‘ئەردۆغان قاتیلە’، ‘بژی یەکێتیی گەلان’، و ‘ئازادیی بۆ زیندانیانی سیاسیی’، چالاکییەکەیان کۆتایی پێهێنا.