داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە

334
0
هاوبەشی :

 

لە ڕۆژ نیوزەوە وەرگیراوە

كۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی كەرتی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئاشکرایکرد، داهاتی نەوتی فرۆشراوی حکومەتی هەرێم لە ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە چوار ملیارد دۆلار بووە.

كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانیی، سەبارەت بە وردبینیی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان، ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٠ی بڵاوكردەوە و بەپێی ڕاپۆرتەكە، حكومەتی هەرێم لەو ساڵەدا، بڕی ١٥٨ ملیۆن و ١٤٥ هەزار و ٤١٢ بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و داهاتەكەشی چوار ملیارد و ٤٤٣ ملیۆن و ٨٤٢ هەزار و ٢٣٥ دۆلار بووە.

لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بە تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ هەر سێ مانگێک کراوە هاتووە: لە سەرەتای مانگی یەكی ٢٠٢٠ تا كۆتایی مانگی ئازار، هەر بەرمیلێك نەوت بە ٣١ دۆلار فرشراوە و لە سەرەتای مانگی چوار تا كۆتایی مانگی شەش، بەرمیلێك نەوت بە ١٥ دۆلار فرۆشراوە، هەروەها لە سەرەتای مانگی تەمموز تا كۆتایی مانگی نۆ، بەرمیلێك نەوت بە ٣١ دۆلار فرۆشراوە و سەرەتای مانگی ١٠ تا كۆتایی مانگی ١٢، بەرمیلێك نەوت بە ٣٢ دۆلار فرۆشراوە.

ڕاپۆرتەکە ڕوونیکردووتەوە، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ تا کۆتایی مانگی سێ، بڕی ٤٢ ملیۆن و ٣٢٣ هەزار و ٧٦٩ بەرمیل نەوت فرۆشراوە، كۆی داهاتەكەی ملیارێك و ٣٣٧ ملیۆن و ٢٦٧ هەزار و ٦١٣ دۆلار بووە و تێكڕای نرخی بەدەستهاتوو بۆ یەك بەرمیل نەوتی فرۆشراو، ٣١.٥٩دۆلار بووە.

لە سێ مانگی دووەمدا، بڕی ٣٧ ملیۆن و ٤٠٨هەزار و پێنج بەرمیل نەوت فرۆشراوە، كۆی داهاتەكەی ٥٩٠ ملیۆن دۆلار و ٣٤٩ هەزار و ٥٠٤ دۆلار بووە و تێكڕای نرخی بەدەستهاتوو بۆ یەك بەرمیل نەوتی فرۆشراو ١٥.٧٨١دۆلار بووە.

هەروەها، لە سەرەتای مانگی تەموزی ساڵی ٢٠٢٠، تا كۆتایی مانگی نۆی ٢٠٢٠، بڕی ٣٩ ملیۆن و ٢٦٥ هەزار و ٧٧٩ بەرمیل نەوت فرۆشراوە، كۆی داهاتەكەشی ملیارێك و ٢٤٣ ملیۆن و ٥٢٦ هەزار و ٥٧١ دۆلار بووە و تێكڕای نرخی بەدەستهاتوو بۆ یەك بەرمیل نەوتی فرۆشراو ٦٦٩.٣١ دۆلار بووە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکەی دیلۆیت، لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠دا، بڕی ٣٩ ملیۆن و ١٤٧ هەزار و ٨٥٩ بەرمیل نەوت فرۆشراوە، كۆی داهاتەكەی ملیارێك و ٢٧٢ ملیۆن و ٦٩٨ هەزار و ٥٤٧ دۆلار بووە و تێكڕای نرخی بەدەستهاتوو بۆ یەك بەرمیل نەوتی فرۆشراو ٣٢.٥١٠ دۆلار بووە

هاوبەشی :

بۆچوونت چییە