کاردانەوەکان لە بەرامبەر شەش ساڵ زیندانییکردنى چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانى بادینان

270
0
هاوبەشی :

لە ڕۆژ نیوزەوە وەرگیراوە

“پەدەکە هەڵەیەکی مێژویی ستراتیژیی کرد بەوەی بێ منەتی خۆی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و کوردستانی بە تایبەتی بادینانى گەیاندە ترۆپک و ئەگەر سەرۆکی ھەرێم بە لێبوردنی تایبەت ئەم ھەڵەیە ڕاست نەکاتەوە، لێکەوتەکانی خراپ بەسەر ھەرێمدا دەشکێنەوە”، ئەمە بۆچوونی حاکم شێخ لەتیفە، کاردانەوەکان لە دژی بڕیارەکەی دادگای تێهەڵچوونەوە بەردەوامە و بۆچوونی جیا جیا هەیە.

بڕیارەکەی دادگای تێهەڵچوونەوە بۆ سەپاندنی سزای شەش ساڵ زیندانیی بەسەر پێنج چالاکوان و ڕۆژنامەنووسی بادیناندا، کاردانەوەی لێکەوتەوە.

دادوەر لەتیف مستەفا، لە نوسینێکدا لە پەیجى تایبەتى خۆى لە فەیسبوک نووسیویەتى، “بەداخەوە دادگای پێداچونەوە بریارەکەی دادگای تاوانەکانی ھەولێری پەسەند کرد، ئەگەر سەرۆکی ھەرێم بە لێبوردنی تایبەت ئەم ھەڵەیە راست نەکاتەوە، لێکەوتەکانی خراپ بەسەر ھەرێمدا دەشکێنەوە و مەرج نییە ڕاستەوخۆبن، ھەروکو چۆن لە ڕیفراندۆمدا لە پاڵ سیاسییە بڕیاڕ بەدەستەکاندا دادگای تەمیزیش بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆ سەبارەت بەو لێکەوتە خراپانە، چونکە دەیانتوانی دەرنجامەکەی پەسەند نەکەن”.

هاوبەشی :

بۆچوونت چییە